ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد شوێنگرەوەی شۆو دەستنیشان دەکات

سەرنجی یانە گەورەکانی راکێشاوە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد بە تەواوی چاوی لەسەر ئانتۆنی رۆبنسن، بەرگریکاری فولهام داناوە.

ئێریک تێن هاخ، راهێنەری مان یونایتد دەمێکە بە دوای شوێنگرەوەیەکی لوک شۆو دەگەڕێت، کە لە ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ تووشی پێکان شان بوو و پێشبینی دەکرێت دوای دوو هەفتەی دیکە بگەڕێتەوە یاریکردن.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، مان یونایتد شوێنگرەوەی شۆوی دەستنیشانکرد، بەهای رۆبنسن لە بازاڕەکاندا دەگاتە 30 ملیۆن پاوەند. رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، فولهام بە پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی لەمشێوەیە، ئامادەیە دەستبەرداری رۆبنسن ببێت.

رۆبنسن لە هاوینی ساڵی 2020 لە ویگان ئاتلێتیکەوە بەبڕی دوو ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە فولهامەوە کرد. لەوکاتەوە خۆی وەک یەکێک لە باشترینەکانی یانەکە پیشانداوە و لە ماوەی رابردوودا، یانەکانی مانچێستەر سیتی، میلان و ئینتەر میلان گرنگییان بە یاریزانی نێودەوڵەتی ئەمریکی پیشاندابوو.

یونایتد هەوڵی گواستنەوەی بێن چیلوێڵ، بەگریکاری چێڵسا دا، بەڵام هیچ بەرەوپێشچوونەک لە گفتوگۆکانی نێوان هەردوو یانەکە رووینەدا.

شەیتانە سوورەکان کێشەی قووڵیان لە هێڵی بەرگریدا هەیە، هەرەیەکە لە تیرێلس مالاسیا و شۆو بەهۆی پێکان یاری ناکەن، بۆیە تێن هاخ ناچاربووە لە شوێنی هەردوو یاریزانەکە یاریی بە دیۆگۆ داڵۆت بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button