بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

وردەکاری ناوەڕۆکی پەیوەندیکردنی سانچۆ بە چێڵسی

Yariga App

یاریگا –

وەک چاوەڕواندەکرا، مانچێستەر یونایتد جەیدن سانچۆی رەوانەی دەرەوە کرد ئەم جارەش بەشێوەی خواستن.

یاریزانە ئینگلیزیەکە زستانی رابردوو هەر بەخواستن نێردرایە ریزەکانی دۆرتمۆند دوای تەقینەوەی کێشەکانی لەگەڵ ئێریک تێن هاخ، ئەگەرچی دوای کۆتاییهاتنی وەرزەکە گەڕایەوە مەشق و ئامادەکارییەکان بۆ ئەم وەرزە، بەڵام دواجار لە کۆتا خولەکەکانی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا چێڵسی گواستیەوە ستامفۆردبریج.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، مەرجێکی خواستنەوەکە بریتیە لە کڕینەوەی هەمیشەیی.

رۆمانۆ بەشێکیتری ناوەڕۆکی گواستنەوەکەی ئاشکراکردووە کە لایەنی ماددیە و باس لەوە دەکات 20 ملیۆن پاوەندی جێگیرە لەگەڵ 5ی دیکەی گۆڕانکارییەکان.

مان یو لە گواستنەوەی جەیدن تا ئێستا چ لە ڕووی نازناو یاخود دەستکەوتی ماددی تا ئێسا کەڵکێکی ئەوتۆی وەرنەگرتووە و بگرە زۆر کەمتر لەو نرخە مەرجی کڕینەوەشی خراوەتە سەر کە لە هاوینی 2021 بە بڕی 85 ملیۆن یۆرۆ لە بۆڕووسیا دۆرتموندی ئەڵمانییەوە گواسترایەوە بۆ ئۆڵدترافۆرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button