ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کینگلسی کۆمان بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی خۆیدەدات

سکای سپۆرتس دوا زانیارییەکان ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

پێشبینی دەکرێت کینگسلی کۆمان، یاریزانی نێودەوڵەتی فەڕەنسی لە بایرن میونشن بمێنێتەوە.

پێشتر یانەیەکی پرێمەرلیگ و هیلالی سعوودی چاویان بڕیبووەوە تواناکانی ئەستێرە فەڕەنسییەکە، بەڵام پێدەچێت میونشن رەزامەندی لەسەر دەستبەرداربوون لە تواناکانی کۆمان نەدابێت.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، تەنیا ئۆفەری هیلال لەسەر مێزی گفتوگۆکاندا ماوە و بازاڕی گواستنەوە یاریزانان لە سعوودیە، شەوی دووشەممە دادەخرێت و هێشتا کاتییان لەبەردەستە.

ئەستێرە فەڕەنسییەکە لە کۆی 296 یاریدا لەگەڵ میونشن، 64 گۆڵ و 66 ئەسیستی هەبووە. پێشتر یاری بۆ یانەکانی یوڤێنتوس و پاریس سانجێرمان کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button