ئینگلتەرا

ئەستێرەیەکی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا وازی لە یاریی نێودەوڵەتی هێنا

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی کیران تریپیێری ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا وازی لە یاریی نێودەوڵەتی هێنا.

تریپیێر لە هەژماری فەرمی خۆی پەیامێکی ماڵئاوایی بڵاوکردووەتەوە، پاش پۆشینی درێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە 54 یاریی جیاوزز بەشێوەیەکی یەکجاری ماڵئاوایی لە هەڵبژاردەی سێشێرەکە کرد و وازهێنانی هەمیشەیی لە یاریکردن بۆ ئینگلتەرا راگەیاند.

وەک کوڕێکی لاوی شاری بێری هەرگیز بیرم لەوە نەدەکردەوە درێسی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بپۆشم، چ جای ئەوەی 54 یاریی بۆ هەڵبژاردەکەم بکەم.

گەورەترین شەرەف بوو بۆ من کە لە چوار پاڵەوانێتی گەورە نوێنەرایەتی ئینگلتەرام کرد، سوپاسێکی زۆری گارێس ساوسگەیت و تەواوی ئەو ستافانە دەکەم کە کارم لەگەڵیان کردووە.

سوپاس بۆ هەموو هاوتیمەکانم، بەیەکەوە دووجار گەیشتینە یاریی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و جارێکیش قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیال، دڵنیام لە داهاتوو نازناوی گەورە دەبەنەوە.

هیوای سەرکەوتن بۆ ستافی نوێی هەڵبژاردەکەم دەخوازم، سوپاسی هاندەرانیش دەکەم لە هەموو کاتێک بەشێوەیەکی باوەڕپێنەکراو پاڵپشتیان دەکردین.

بەرگریکارە تەمەن 33 ساڵانییەکە بەدرێسی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 54 یاریی کردووە، یەک گۆڵی کردووە و پێنج گۆڵیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button