ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لۆ سێلسۆ تۆتنهام جێدەهێڵێت

لە ئیسپانیا دەبێتە هاوڕێی رۆکێ

Yariga App

یاریگا –

ریال بێتیس تەواوی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی جیۆڤانی لۆ سێلسۆ، یاریزانی تۆتنهام خستووەتەگەڕ.

بێتیس خەریکی فرۆشتنی نەبیل فەقیرە بە جەزیرەی ئیماڕاتی و لۆ سێلسۆ لە هەمان شوێنی یاریکردنی فەقیر یاریی دەکات.

لۆ سێلسۆ یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی ریال بێتیس و پێشتریش تاوەکو ساڵی 2019 یاریی بۆ یانە ئەندەلووسییەکە کردووە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی لۆ سێلسۆ بگاتە تۆتنهام.

لۆ سێلسۆ لە وەرزی 2018-19 بە خواستن لە پاریس سانجێرمانەوە بۆ ریال بێتیس یارییکرد و دواتر گرێبەستەکەی کرایە هەمیشەیی، بەڵام دوای دوو مانگ فرۆشرایە تۆتنهام.

بابەتی زیاتر

Back to top button