ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەفەرمی لیڤەرپوول گلادیاتۆرەکەی گواستەوە

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی لیڤەرپوول گواستنەوەی فێدێریکۆ کیێزای ئیتالی بۆ یانەکەی راگەیاند.

ماڵپەڕی لیڤەرپوول بڵاویکردووەتەوە، بەفەرمی هێرشبەری پێشووی یوڤێنتوس، فێدێریکۆ کیێزا گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵ رێدز واژۆ کردووە و ئێستا یاریزانێکی نوێی یانەکەیە.

لیڤەرپوول لە بەرامبەر گواستنەوەی هێرشبەرە تەمەن 26 ساڵانییەکە بڕی 13 ملیۆن یۆرۆ و بڕێک پارەی دیکەش بەشێوەی زیادکراو بە یانە ئیتاڵییەکە دەدات. گرێبەستەکەش بۆ ماوەی 4 وەرز و تا هاوینی 2028 دەبێت.

کیێزا لە هاوینی 2022 بەبڕی 44.60 ملیۆن یۆرۆ لە فیۆرێنتیناوە پەیوەندی بە یوڤێ کرد، بە درێسی خانمە پیرەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 131 یاریی کرد، 32 گۆڵی کرد و 23 گۆڵیشی دروستکرد. دوو نازناوی جامی ئیتاڵیا و نازناوێکی جامی سوپەری ئیتاڵیای لەگەڵ یانەکە بەدەستهێنا.

گلادیاتۆرەکە بە درێسی هەڵبژاردەی ئیتاڵیاش بەشداری 51 یاریی کردووە، 7 گۆڵی کردووە و 8 گۆڵیشی دروستکردووە. نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020ـی لەگەڵ ئازۆری بەدەستهێناوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button