بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەردی کادیۆگلۆ گواسترایەوە بۆ پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

بە فەرمی فەردی کادیۆگلۆ گواسترایەوە بۆ پرێمەرلیگ و یانە نوێیەکەی گواستنەوەکەی راگەیاند.

ماوەیەک بوو یانەی برایتنی ئینگلیزی راوی ئەستێرە تورکیەکەی دەکرد بەتایبەت لەدوای یارییەکانی یۆرۆی 2024.

ئەمشەو لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا گواستنەوەی ناوبراویان ئاشکراکرد بەبێ باسکردنی وردەکارییەکان.

ئەگەرچی یانەکە ناوەرۆکەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام هەر ناوەڕاستی ئەم مانگە بوو سەرچاوەکانی هەواڵ لە تورکیاوە باسیان لەوە دەکرد گرێبەستێکی مێژوویی چاوەڕێی ئەستێرە 24 ساڵانەکە دەکات بە جۆرێک خۆی دەدا لە 30 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 10 ملیۆنی دیکەی مافی فرۆشتنەوە.

یانەیەکی پرێمەرلیگ بە تێچوویەکی مێژوویی فەردی کادیۆگلۆی دەوێ

ناوبراو وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەکەی کە پلەی دووەمی خولی وڵاتەکەیان بوون، لە 37 یاریدا توانی گۆڵێک بکات لەگەڵ 4 ئەسیست.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button