دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

پێشهاتی نوێ؛ گەورەیەکی پرێمەرلیگ لە کیێزا نزیکبووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

فێدێریکۆ کیێزا لە دیارترین ئەو یاریزانە بێ یانانەی ئەم هاویەنەیە کە بەدوای وێستگەی داهاتوویدا دەگەڕێ و لە چەند کاتژمێری رابردوودا زۆرێک لە سەرچاوەکان هەواڵی رێککەوتنی ئەو یاریزانەیان لەگەڵ بارسێلۆنا بڵاوکردەوە. بەڵام دواتر مارکای ئیسپانی ئاشکرایکرد کە بەهۆی ئەوەی بلاوگرا ناتوانێ ناوی ئەستێرە ئیتاڵییەکە تۆمار بکات، بۆیە لە گواستنەوەی کشاونەتەوە.

هە لەگەڵ گەشتنی تیاگۆ مۆتا بۆ پۆستی راهێنەرایەتی یوڤێنوس، کیێزا شوێنێکی بۆ نەمایەوە لەو یانەیە ئەگەرچی یەکێک بوو لە کاریگەرترین یاریزانەکانیشیان. مۆتا تەنانەت لە یارییە دۆستانە و ئامادەکارییەکانیش دووریخستەوە و هەرزوو پێیراگەیاند بەدوا یانەی داهاتوویدا بگەڕێ.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول لەو یاریزانە چووەتەپێشەوە وەک بژاردەیەکی کراوە بۆ کۆتا رۆژەکانی بازاڕی گواستنەوەکانی هاوینە.

وەک رۆمانۆ نووسیویەتی، یانە ئینگلیزیەکە لە ئێستادا مەرجەکان هەڵدەسەنگێنێت و خودی یاریزانەکەش بەپەرۆشە بۆ یاریکردن لە پرێمەرلیگ.

ئەم هەوڵەی لیڤەر لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو جیانلوکا دی مارزیۆی رۆژنامەنووسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە کە چوونی کیێزا بۆ چێڵسی نزیکە و پەیوەستە بە دۆخی یاریزانێکی بلووەزەوە:

چوونی کێیزا بۆ چێڵسی پەیوەستە بە یاریزانێکی بلووزەوە

کێیزا کە ساڵی 2022 لە فیورێنتیناوە گواسترایەوە یوڤێنتوس، بە یەکێک لە رەگەزە دیار و کاریگەرەکانی ئەو یانەیە دادەنرێت. وەرزی رابردوو لە سێریائەی لە 33 یارییدا توانی 9 گۆڵ بکات لەگەڵ دوو ئەسیست.

بابەتی زیاتر

Back to top button