ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا لەگەڵ ئەستێرەیەك گەیشتە رێككەوتن

پەیوەندی بە بارسێلۆناوە دەكات...

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لەگەڵ فێدێریكۆ كیێزا ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی یوڤێنتوسی هەمان وڵات گەیشتە رێككەوتن.

كیێزا لە هاوینی ساڵی 2022 لە ریزەكانی فیۆرێنتیناوە بە بەهای 44 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە كرد.

گرێبەستەكەی كیێزا لەگەڵ یوڤێنتوس لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی توتۆ سپۆرت بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی فێدێریكۆ كیێزا لەگەڵ یوڤێنتوس گەیشتووەتە رێككەوتن.

ئاماژە بەوەشكراوە، یانە كەتەلۆنییەكە بە بەهای 12 ملیۆن یۆرۆ ئەستێرە ئیتاڵیەكە دەگوازێتەوە.

ئەوەش ئاشكرا كراوە، كیێزا بەڵێی بۆ بارسێلۆنا كردووە و ئامادەیە پەیوەندی بە یانە ئیسپانیەكەوە بكات.

هێرشبەرە ئازووریەكە بۆ ماوەی سێ ساڵ و بە موچەی ساڵانەی چوار ملیۆن یۆرۆ و دوو ملیۆن گۆڕانكاری پەیوەندی بە بارسێلۆناوە دەكات.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، رۆژی چوارشەممە یان پێنجشەممە بارسا گرێبەستی كیێزا رادەگەیەنێت.

فێدێریكۆ كیێزا

وەرزی رابردوو كیێزا بەشداری لە 37 یاریدا كرد و توانی دە گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button