ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڤیدیۆ؛ ئەستێرەیەکی پۆرتوگالی گەیشتە تورین

Yariga App

یانەی یوڤێنتۆس سەرکەوتوبوو لە گواستنەوەی  فرانسیسکۆ کۆنسێساوی ئەستێرەی لاوی پۆرتۆ و پۆرتوگال

کۆنسێساو لە میانەی یۆرۆی هاوینی ئەمساڵدا بە ئاستێکی بەرزەوە لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەرکەوت، بەمەش سەرنجی یانە گەورەکانی بەلای خۆیدا راکێشا و سەرەنجام روویکردە یوڤێنتۆس. ناوبراو ئەمڕۆ گەیشتە یەکەی پزیشکی یوڤێنتۆس تاوەکو پشکنینەکانی ئەنجام بدات و دواتر پەیوەندی بە یانەکەوە بکات.

بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، گواستنەوەکە بە خواستنە و یۆڤی بۆ تەنها یەک وەرز بڕی 7 ملیۆن یۆرۆی جێگیر و 2 ملیۆنی گۆڕاو دەدات. هەرچەندە لە رێککەوتنی سەرەتایی نێوانیان دا، بیانکۆنێری مافی کڕینەوەی هەمیشەیی نیە، بەڵام سەرچاوەکە دەڵێت لە ئێستادا لە گفتوگۆدان تاوەکو لە رێککەوتنێکی جیاوازدا، یۆڤی مافی کڕینەوەی هەمیشەیی هەبێت بەرامبەر بە 30 ملیۆن یۆرۆ.

کۆنسیساو هێرشبەری باڵە و پەیوەندیکردنی بە یوڤێنتۆس دوای تەنها یەک رۆژ دێت لە گواستنەوەی نیکۆ گۆنزالێزی ئەرژەنتینی لە فیۆرەنتیناوە کە لە هەمان پێگەدا یاری دەکات.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button