ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر سیتی ئامادەیە دەستبەرداری ماتیوس نونێس بێت

بەهۆی گەڕانەوەی گوندۆگان

Yariga App

یاریگا –

لە دوای گەڕانەوەی ئیلکای گوندۆگان، مانچێستەر سیتی ئامادەیە دەستبەرداری ماتیوس نونێس بێت.

ماڵپەڕی فووتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە، دوای گەڕانەوەی گوندۆگانی ئەڵمانی بۆ یانەکە، مانچێستەر سیتی ئامادەیە دەستبەرداری ماتیوس نونێسی پۆرتوگالی ببێت، ئەگەر ئۆفەرێکی گونجاوی پێبگات قبوڵی دەکات.

ئەستێرە پۆرتوگالییەکە هاوینی رابردوو بەبڕی 62 ملیۆن یۆرۆ لەسەر خواستی پێپ گواردیۆلا لە وۆڵڤزەوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کرد.

ساتی پەیوەندیکردنی نونێس بە مان سیتی

هەفتەی رابردوو ئیلکای گوندۆگان دوای وەرزێک لە جێهێشتنی مان سیتی و پەیوەندیکردنی بە بارسێلۆنای ئیسپانی جارێکی دیکە گەڕایەوە سیتیزن، ئێستاش یانەکە دەیەوێت بەشێوەی خواستن یاخود هەمیشەیی دەستبەرداری نونێس ببێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فووتبۆڵ ئینسایدەر، بلوو موون ئامادەیە بەبڕی 40 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری ناوەڕاستکارە تەمەن 25 ساڵانییەکەی ببێت، کە تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانەکە هەیە.

لەئاست چاوەڕوانییەکان نەبووە

نونێز تا ئێستا لە ئاست چاوەڕوانییەکانی گواردیۆلا نەبووە و هەمان ئەو ئاستەی لەگەڵ وۆڵڤز پێشکەشی کردووە لەگەڵ یانەکەی ئێستای پێشکەشی نەکردووە.

یاریزانەکە لە هاوینی 2022 بەبڕی 45 ملیۆن یۆرۆ لە سپۆرتینگەوە پەیوەندی بە وۆڵڤز کرد. لە 41 یاریی یانەکەی 34 یاریی بەشێوەی سەرەکی یاریی کرد. گۆڵێک و ئەسیستێکی کرد.

بەڵام لەگەڵ مانچێستەر سیتی لە 31 یاریی تەنیا 14 یاریی بەشێوەی سەرەکی یاریی کردووە، پێنج گۆڵیشی بۆ یانەکە دروستکردووە. پێپ دەیەوێت بەر لە 30 ئاب دەستبەرداری ببێت.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، سعودییەکان بە ئۆفەرێکی گەورەوە خۆیان بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە ئامادە کردووە، سیتیزنیش پێشوازی لە ئۆفەرەکە دەکات، ئەگەر یاریزانەکە رەزامەندی دەرببڕێت ئەوا یانەکەش بە ئۆفەرەکە رازی دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button