ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

ئالسین وەڵامی سعوودییەکان دەداتەوە

گۆڵپارێزی بەڕازیلی ناتوانێت دەرگا لەسەر ئۆفەری گەورە دابخات، بەڵام خۆشەویستیی لیڤەرپوولە

Yariga App

یاریگا –

ئالیسن بەیکەر، گۆڵپارێزی بەڕازیلی و لیڤەرپوول، بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی خۆی لەگەڵ یانەکەی مێرسیساید دا.

لە سەرەتای مێرکاتۆی هاوینەدا، ئالیسن ببووە ئامانجێکی یانەکانی سعوودیە و زۆر باس لە گواستنەوەی لە لیڤەرپوول دەکرا، کە ماوەی شەش ساڵە یاریی بۆ دەکات.

هەرچەندە هێشتا دوو ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول ماوە، بەڵام دەنگۆکان لەبارەی داهاتووی ئالیسن زۆربوون.

ئالیسن لە نوێترین لێدوانیدا جەخت لە پابەندی بە گرێبەستەکەی دەکاتەوە و ئامادەیە درێژیبکاتەوە. لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی تێلێگراف، ئالیسنی تەمەن 31 ساڵان خۆشەویستی خۆی بۆ رێدز نەشاردەوە

گرێبەستێکم هەیە و دەمەوێت بەردەوام بم، تەنانەت ئامادەم نوێی بکەمەوە. من و خێزانەکەم زۆر دڵخۆشین و لەبارەی ئۆفەرەکانی سعوودیە، نەگەیشتمە قۆناخی قسەکردن لەسەر مووچە و شێوازی گرێبەست، بەڵکو تەنیا گرنگییان پێمدابوو. کاتێک گوێت لە ئۆفەری سعوودییەکان دەبێت، هەست بە شتێکی سەیر دەکەیت و ئەمەش ئاساییە. لە کۆتاییدا تۆپی پێ بۆ خۆشەویستی دەکەیت و دەمەوێت ئەو ساڵانەی ماومە، بە باشترین شێوە بەڕێیانبکەم.

گۆڵپارێزەکەی هەڵبژاردەی بەڕازیل پێی وایە هێشتا دەتوانێت لە لیڤەرپوول یاریی بکات و گرنگی بە ئۆفەرەکانی سعوودیە نادات

سەرنجی تەواوم لەسەر لیڤەرپوولە و گرێبەستم لێرە ماوە. کاتێک لە سعوودییەوە گرنگییان پێدام، نەمتوانی دەرگا لەسەر ئۆفەرێکی گەورە دابخەم، بەڵام سەرنجی من لەسەر ئەو شتانە بوو کە ئەگەری روودانیان هەیە و بەرژەوەندی یانەکەشم لەبەرچاو گرت. بەڵام ئێستا سەرنجی تەواوم لەسەر لیڤەرپوول و بەردەوام ئامادەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم.

ئالیسن لە هاوینی ساڵی 2018 لە رۆماوە پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد. بەیکەر لەگەڵ لیڤەرپوول نازناوی چامپیۆنزلیگ و پرێمەرلیگی بردەوە و یەکێکە لە ئەستێرە دیارەکانی سەردەمی یۆرگن کڵۆپ.

بابەتی زیاتر

Back to top button