بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ڤیتۆر رۆکی ئەمشەو پەیوەندی بە یانە نوێیەکەیەوە دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو دوا وادە دەبێ بۆ ڤیتۆر رۆکی لەگەڵ تیمەکەی هانسی فلیکدا و ئەو یاریزانە لە بلاوگرانا دەڕوات.

بە هاتنی بۆ ریزەکانی بارسا لە هاوینی 2023، چاوەڕوانییەکی زۆر هەبوو لاوە بەڕازیلیەکە لەگەڵ کەتەلۆنییەکان ئاستێک پێشکەش بکات شایەن بە بڕی گواستنەوە و ئەو ماوەی ئەو گرێبەستەی لەگەڵیدا واژۆ کرا کە بڕی هەڵوەشاندنەوەکەی 500 ملیۆن یۆرۆ و تا 2030/31 بوو. بەڵام هەرزوو پشتگوێخرا و شوێنی بوو بە سەر کورسی یەدەک.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، ریاڵ بێتیس لەگەڵ بارسا و رۆکی رێککەوتووە بیگوازێتەوە ریزەکانی بەڵام بە خواستنە و وردەکارییەکەشی بەم زووانە رادەگەیەنرێت.

رۆمانۆ بەبێ ئەوەی ئاشکراشی بکات، باس لەوە دەکات وردەکارییەکان بەند و مەرجی تایبەتی تێدایە.

هەر بەپێی ئەو رۆژنامەنووسە، ڤیتۆری 19 ساڵان ئەمشەو گەشتی سێڤییا دەکات و لە ماوەی 24 کاتژمێردا گواستنەوەکەی واژۆ دەکرێت.

رۆکی بە جۆرێک لەلایەن چاڤی هێرناندێزی راهێنەری پێشووەوە پشتگوێخرابوو، وەرزی رابردوو تەنها 14 یاریی لە خولی ئیسپانی بەشداریپێکرا. توانی دوو گۆڵ بکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button