ئەنچیلۆتی لەشوێنی بێڵینگهام یاریی بە کێ دەکات؟
یاریگا –
ئەنچیلۆتی خۆی بۆ سەردەمی بێ بێڵینگهام ئامادە کردووە و شوێنگرەوەی ئەو ناوەڕاستکارەی بۆ مانگێک دەستنیشانکردووە.
تۆڕی وەرزشی ریلیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کارلۆن ئەنچیلۆتی راهێنەری ریال مەدریدی ئیسپانی بڕیاریداوە تاوەکو جود بێڵیبنگهام لە پێکانەکەی چاک دەبێتەوە لە هێلی ناوەڕاست یاریی بە لوکا مۆدریچ بکات و ئەو ناوەڕاستکارە کڕواتییە لەو چەند یارییە شوێنی بێڵی بگرێتەوە.
بەگوێرەی جۆری پێکانەکەی پێشبینی دەکرێت بێڵینگهام بۆ ماوەی مانگێک لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە، هەر بەو هۆکارە رەنگە لە حەوت یاریی یانەکەی بێبەش ببێت.
وا بڕیارە سبەی یەكشەممە كاتژمێر 18:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال ڤایادۆلید بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی دووەمی لالیگای ئیسپانیا.
ئەو یارییانەی بێڵینگهام لێیان بێبەش دەبێت؛
• بەرامبەر ڤایادیۆلید
• بەرامبەر لاس پاڵماس
• بەرامبەر ریال بێتیس
• بەرامبەر ریال سۆسیداد
• بەرامبەر ئیسپانیۆل
• بەرامبەر ئالاڤێس
• یەکەم یاریی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ