ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یاریزانێكی بارسێلۆنا پەیوەندی بە ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە دەكات

Yariga App

یاریگا –

كلیمێنت لێنگلێت، یاریزانی فەڕەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە ماوەی گواستنەوەكانی ئێستای یاریزانان پەیوەندی بە ریزەكانی ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە دەكات.

لە گواستنەوەكانی هاوینەی وەرزی رابردوودا لینگلێت بە شێوەی خواستن و بۆ ماوەی ساڵێك پەیوەندی بە ریزەكانی ئاستۆن ڤیلاوە كرد، دوای تەواو بوونی ماوەی خواستنەكەی گەڕایەوە بارسێلۆنا.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی، كلیمێنت لینگلێت گرێبەستەكەی لەگەڵ بارسێلۆنا بۆ ساڵێكی دیكە و تا 2027نوێ دەكاتەوە و پاشان بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە ریزەكانی ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە دەكات.

ئاماژە بەوەشكراوە، هیچ بژاردەیەكی كڕینەوە لە گرێبەستەكەدا نییە و ئاتلێتیكۆ مەدرید بەشی سەرەكی موچەی یاریزانەكە دەدات.

لینگلێت لەگڵ بارسێلۆنا بەشداری لە 160 یاریدا كردووە و توانیویەتی حەوت گۆڵ بكات ق سێ گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button