سعوودیەعێراقگرنگترین

ئەمشەو یوسف ئەمین لە یەکەمین یاریی وەحدە لە خولی رۆشنی سعوودی بێبەش دەبێت

هێشتا ناوی لە لیستی یاریزانانی خولەکە تۆمار نەکراوە

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو یوسف ئەمین لە یەکەمین یاریی وەحدە لە خولی رۆشنی سعوودی بێبەش دەبێت، چونکە هێشتا ناوی لە لیستی یاریزانانی خولەکە تۆمار نەکراوە.

رۆژنامەی ریازیەی سعوودی ئاشکرایکردووە، هێشتا یاریزانە نوێیەکانی یانەی وەحدەی سعوودی ناویان تۆمار نەکراوە و تاوەکو ئێستا رەزامەندیی بۆ یاریکردنی ئەو یاریزانانە لە یانەکە نەدراوە.

رۆژنامە سعوودییەکە رایگەیاندووە، ئەمشەو وەحدەی سعوودی لە یەکەمین گەڕی وەرزی نوێی خولی رۆشنی سعوودی تەنیا 14 یاریزانی بەردەستە و دەبێت لیستی یارییەکە بە یاریزانە لاوەکانی پڕ بکاتەوە، چونکە هێشتا یوسف ئەمین و یاریزانە نوێیەکانی دیکەی یانەکە بڕوانامەی لێهاتوویی داراییان پێنەدراوە.

ئەمڕۆ وەرزی نوێی خولی رۆشنی سعوودی بە بەشداریی 18 یانە دەستپێدەکات، کاتژمێر 21:00 وەحدە لە یاریگای خۆی میوانداریی ریاز دەکات کە ئیبراهیم بایش ئەستێرەی هەڵبژاردەی عێراق لەو یانەیە یاریی دەکات.

یوسف ئەمین دوای ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراق بەشداریی ئۆڵێمپیادی پاریسی کرد، مانگێک لەمەوبەر لەگەڵ یانەی وەحدەی سعوودی گەیشتە رێککەوتن، بەرامبەر 350 هەزار یۆرۆ لە ئێنتراخت براونشڤیگی ئەڵمانییەوە روودەکاتە یانە سعوودییەکە، لە داهاتووشدا ٪25ـی نرخی گرێبەستەکەی بۆ یانە سعوودییەکە دەبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button