ئه‌وروپاگرنگترین

راهێنەرێکی پێشووی مانچێستەر یونایتد داوایەکی رۆمانسی لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات

"ئەگەر ئەو کارە بکات کۆتاییەکی زۆر رۆمانسی دەبێت"

Yariga App

یاریگا –

راهێنەرێکی پێشووی کریستیانۆ رۆناڵدۆ داوایەکی رۆمانسی لە کریستیانۆ دەکات و ئامۆژگارییەکی گرنگیشی دەکات.

لە هاوینی 2021 لەسەر داوای سێر ئالێکس فێرگسن کریستیانۆ رۆناڵدۆ جارێکی دیکە گەڕایەوە مانچێستەر یونایتد، وەرزی یەکەم ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد، بەڵام لە نیوەی وەرزی دووەم بەهۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێریک تێن هاخ شەیتانە سوورەکانی جێهێشت.

دوای مۆندیالی قەتەر کیشوەری ئەوروپای جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی نەسڕی سعودی کرد. لە 66 یاریی 60 گۆڵی بۆ نەسڕ کردووە و 16 گۆڵیشی دروستکردووە.

کریستیانۆ لەگەڵ نەسڕ

بەڵام تا ئێستا داهاتووی ئەفسانە پۆرتوگالییەکە نادیارە، روون نییە کەی واز لە یاریکردن دەهێنێت، یاخود ئایا بەشداری مۆندیالی 2026 دەکات یان نا، وە دیار نییە دەگەڕێتەوە ئەوروپا یان کۆتا رۆژی کاروانی وەرزشی هەر لە سعودیە دەبێت.

رێنی مێولێنستینی هۆڵەندی و راهێنەری تەکنیکی پێشووی مانچێستەر یونایتد داوا لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات بگەڕێتەوە ئەوروپا، چونکە لەوبڕوایەدایە دەبێت ئەفسانەیەکی وەک کریستیانۆ بەشێوەیەکی رۆمانسی لە ئەوروپا کۆتایی بە کاروانی وەرزشی خۆی بهێنێت نەک لە سعودیە.

مێولێنستینی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ

رۆمانسی دەبێت ئەگەر کریستیانۆ لە ئەوروپا کۆتایی بە کاروانی وەرزشی خۆی بهێنێت، دەبێت بە باشترین کۆتایی بۆ چیرۆکە ئەفسوناوییەکەی.

بەڵام گەورەترین کێشە لە پۆرتوگال بینیمان ئەوەیە هەموو سەرنجەکانیان دەخەنە سەر کریستیانۆ، فشارێکی زۆری لەسەر دروست دەبێت و لەکۆتاییدا بێسود دەبێت، بەڵام ئەگەر بە دروستی مامەڵەی لەگەڵ بکەن کریستیانۆ هێشتا سودی دەبێت، بەمەرجێک لە رۆڵی خۆی تێبگات و ئەو کارە بکات کە خۆی دەزانێت دەتوانێت بیکات.

پێویستە لەوە تێبگات هەمان کریستیانۆی 10 ساڵ لەمەوبەر نییە، پێویستە بە گوێرەی تەمەنی ئێستای بجوڵێتەوە، ئەگەر ئەو کارە بکات هێشتا دەتوانێت ئاستی بەرز پێشکەش بکات و سودی زۆری دەبێت، وە زۆر رۆمانسی و خۆش دەبێت بگەڕێتەوە ئەوروپا و لە یانەی سپۆرتینگ لێسبۆنی پۆرتوگاکی کۆتایی بە کاروانی وەرزشی بهێنێت.

کریستیانۆ لەگەڵ سپۆرتینگ

کریستیانۆ لە 2002 لە سپۆرتینگی پۆرتوگالی دەستی بە یاریکردن کرد. پاش وەرزێک پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کرد.

مێولێنستینی لە ساڵی 2007 پەیوەندی بە شەیتانە سوورەکان کرد، وەک یاریدەدەرێکی فێرگسن لەگەڵ کریستیانۆ کاری دەکرد، لە هەمان ساڵ ئەفسانە پۆرتوگالییەکە خەڵاتی باڵۆن دۆری بەدەستهێنا.

دواتریش وەک گرانبەهاترین یاریزانی مێژوو بەبڕی 80 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد و مێژوویەکی گەورەی تۆمارکرد، لە 438 یاریی 450 گۆڵی بۆ یانە ئیسپانییەکە کرد و 131 گۆڵیشی دروستکرد.

کریستیانۆ لەگەڵ ریال مەدرید

بابەتی زیاتر

Back to top button