ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

كیێزا ئامادەیە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بكات

بەڵێی بۆ بارسا كردووە...

Yariga App

یاریگا –

فێدێریكۆ كیێزا، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی رەزامەندی دەربڕیوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بكات.

كیێزا لە هاوینی ساڵی 2022 لە ریزەكانی فیۆرێنتیناوە بە بەهای 44 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە كرد.

گرێبەستەكەی كیێزا لەگەڵ یوڤێنتوس لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، فێدێریكۆ كیێزا رەزامەندی دەربڕیوە پەیوەندی بە ریزەكانی بارسێلۆناوە بكات.

ئاماژە بەوەشكراوە، یاریزانە ئیتاڵییەكە بە مەرجە ئابووریەكان رازی بووە و تەنیا رێككەوتنی نێوان یانەكان ماوە.

سەرچاوە ئیسپانییەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كیێزای تەمەن 26 ساڵان ئامادەیە موچەكەی بۆ 4.5 ملیۆن یۆرۆ لە وەرزێكدا كەم بكاتەوە بە مەرجێك بارسا ئۆفەرێكی بۆ ماوەی سێ ساڵ پێشكەش بكات.

فێدێریكۆ كیێزا

وەرزی رابردوو كیێزا بەشداری لە 37 یاریدا كرد و توانی دە گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button