ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مارێسکا دوو یاریزانی لە چێڵسی دوورخستەوە

دەڵێت: ئەگەر دەیانەوێت زۆرتر یاریی بکەن دەتوانن بڕۆن

Yariga App

یاریگا –

مارێسکا دوورخستنەوەی هەریەکە لە رەحیم ستێرلینگ و بێن چیلوێل لە یانەکەی راگەیاند و دووپاتیکردەوە واباشترە ئەو دوو یاریزانە لە چێڵسی بڕۆن.

ئێنزۆ مارێسکا، راهێنەری چێڵسی ئینگلیزی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند :’رەحیم ستێرلینگ و بێن چیلوێل بە تەنیا راهێنان دەکەن، ئەگەر بیانەوێت زۆر یاریی بکەن واباشترە لە یانەکەمان بڕۆن، من زۆر راشکاو، ئەگەر ستێرلینگ بمێنێتەوە ژمارەی خولەکی پێویستی نابێت بۆ یاریکردن’.

هەروەها راهێنەرەکەی بلووز گوتیشی :’من ناڵێم ستێرلینگ یاریزانێکی خراپە، هەرگیز واناڵێم، بەڵام من لە باڵەکان یاریزانی دیکە و ستایلی دیکەم پێ باشترە، من زۆر راشکاوانە بە ستێرلینگ و چیلوێلم گوتووە، dەرفەتی پێویستی یاریکردنیان نابێت’.

راهێنەرەکەی چێڵسی لەبارەی زۆری ژمارەی یاریزانەکانی یانەکەی گوتی :’من لەگەڵ 42 یاریزان کار ناکەم، بەڵکو من لەگەڵ 21 یاریزان کار دەکەم، 15 بۆ 20 یاریزانەکەی دیکە بە جیا راهێنانەکانیان دەکەن، من ئەوان نابینم، بەلای منەوە گرنگ نییە ماوەی گرێبەستی ئەوان چەندە، با گرێبەستیان بۆ ماوەی 20 ساڵ واژۆ کردبێت، ئەوە پەیوەندی بە منەوە نییە’

بابەتی زیاتر

Back to top button