دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ چێڵسی لە گواستنەوەی یاریزانان ناوەستێت و مان یونایتد خۆی مەڵاس داوە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

لەوانەیە چێڵسی ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی ئەستێرەیەکی مانچێستەر یونایتد بکات، لیڤەرپوول لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی لالیگا نزیکە، پاریس سانجێرمان دەیەوێت بە خواستن یاریزانێک بداتە مان یونایتد…

چێڵسی خەریکی هەڵسەنگاندنی ئەگەرەکانی گواستنەوەی جەیدن سانچۆ، یاریزانی مانچێستەر یونایتدە – ئاتلێتیک

لیڤەرپوول ئۆفەرێکی نوێی بەبڕی 34 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی جۆرجی مامارداشڤیڵی پێشکەشی ڤالێنسیا کردووە – رێلێڤۆ

پاریس سانجێرمان بە مانچێستەر یونایتدی راگەیاندووە، دەتوانن بە خواستن گرێبەست لەگەڵ مانوێل یوگارتێ واژۆ بکات – تێلێگراف

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی سوورە لەسەر گەڕاندنەوەی ئیلکای گوندۆگان – فابریزیۆ رۆمانۆ

بارسێلۆنا نایەوێت جارێکی دیکە بە خواستن گرێبەست لەگەڵ جواو کانسێلۆ واژۆ بکات، چونکە داواکارییەکانی مووچەی بەرزە و دەگاتە 12 ملیۆن پاوەندی ساڵانە – سپۆرت

مانچێستەر یونایتد و پاناتینایکۆس لەسەر گواستنەوەی فاکوندۆ پێلیستری بەبڕی 5 ملیۆن پاوەند رێککەوتن – تێلێگراف

بێرنلی گرنگی بە هانیبال مێجبری، یاریزانی مانچێستەر یونایتد داوە – ئاتلێتیک

وۆلڤز و برێنتفۆرد لە نزیکەوە چاودێری دارا ئۆشێ، یاریزانی بێرنلی دەکەن، بەهای بەرگریکارە ئایرلاندییەکە دەگاتە 15 ملیۆن پاوەند – میرەر

فولهام و کریستال پاڵاس لەسەر گواستنەوەی یواخیم ئاندێرسن بەبڕی 30 ملیۆن پاوەند رێککەوتن – ئاتلێتیک

نۆتینگهام فۆڕێست نزیکە لە گواستنەوەی ئەلێکس مۆرێنۆ لە ئاستۆن ڤیلاوە بە خواستن – بیرمینگهام مەیڵ

مارسیلیا گرنگی بە جۆناسان رۆوی، یاریزانی نۆرویچ سیتی داوە – دەیلی مەیڵ

ئارسیناڵ ئامادەیە بەبڕی 30 ملیۆن پاوەند رێگە بە چوونە دەرەوەی ئێدی ئێنکێتیا بدات – فووتبۆڵ ئینسایدەر

بایەر لیڤەرکوزن لەبارەی سێپ ڤان دێن بێرگ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کردووە و رەنگە ئۆفەرێکی پێشکەش بکرێت – فلۆریان پلێتێنبێرگ

مانچێستەر یونایتد نزیکە لە فرۆشتنی سکۆت ماکتۆمینای بۆ ناپۆلی – کۆریێرێ دێلۆ سپۆرت

بارسێلۆنا دەیەوێت بەر لە داخرانی بازاڕی گواستنەوەی هاوینە، گرێبەست لەگەڵ رافایێل لیاو، هێرشبەری میلان واژۆ بکات – موندۆ دێپۆرتیڤۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button