ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس سانجێرمان هەڵوێستی خۆی لەسەر گواستنەوەی ئۆسیمین ئاشکرا دەکات

سکای سپۆرتس وردەکارییەکان بڵاودەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمان لە گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری ناپۆلی جددی نییە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی رابردوودا پاریس سانجێرمان گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ نوێنەری ئۆسیمین کردووە، بەڵام هیچ هەنگاوێکی فەرمی نەنراوە.

لە بازاڕی گواستنەوەی ئەم هاوینەدا، پاریس سانجێرمان نزیکەی 150 ملیۆن یۆرۆی لە گواستنەوەی دێسیرێ دۆوی، ویلیان پاچۆ و جواو نێڤێس خەرجکردووە، بەڵام نە ئۆسیمین و نە هیچ هێرشبەرێکی دیکەی گواستووەتەوە.

تیمەکەی لویس ئێنریکێ پێج یاریزانی لە هێڵی پێشەوە هەیە، ئەوانیش بریتین لە گۆنچالۆ رامۆس، عوسمان دێمبێلێ، بڕادلی بارکۆلا، کۆلۆ موانی و مارکۆ ئاسێنسیۆ.

سکای سپۆرتس روونیکردووەتەوە، بەرزی بەهای گواستنەوەی ئۆسیمین، رێگری سەرەکیبوو لە شکستهێنانی گواستنەوەی بۆ یانەکەی پایتەختی فەڕەنسا.

هەرچەندە بەهۆی تووشبوونی گۆنچالۆ رامۆس بە پێکان، باس لە گواستنەوەی هێرشبەرێک دەکرێت، بەڵام هێرشبەرەکە ئۆسیمین نابێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button