ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەیەكی سێریا ئەی واژۆ بكات

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ فێدێریكۆ كیێزا ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی یوڤێنتوسی هەمان وڵات واژۆ بكات.

گرێبەستەكەی كیێزا لەگەڵ یوڤێنتوس لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

فێدێریكۆ كیێزا لە پلانەكانی تیاگۆ مۆتای راهێنەری خانمە پیرەكەدا نییە و یانەكە دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینەی ئەمساڵدا دەستبەرداری هێرشبەرەكەی ببێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ كیێزا واژۆ بكات، بەتایبەت لە كاتێكدا بەهۆی خواستی یانەكەی بۆ رزگاربوون لێی تێچووی یاریزانەكە زۆر نابێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ناو ئیدارەی بارسێلۆنا پێشوازییەكی زۆر لە كیێزا دەكرێت و پێیان وایە یاریزانێكی گونجاوە بۆ یانەكە.

لە ماوەی رابردوودا یانە كەتەلۆنییەكە هەوڵی گواستنەوەی نیكۆ ویلیامس ئەستێرەی ئیسپانی یانەی ئاتلێتیك بلباوی هەمان ولاتی دەدا، بەڵام لە گواستنەوەی سەركەوتوو نەبوو.

ئەوەشخراوەتە روو، بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی كیێزا كێبڕكێی چێڵسی دەكات، خواستی یاریزانەكە هەموو شت یەكلاییدەكاتەوە.

فێدێریكۆ كیێزا

وەرزی رابردوو كیێزا بەشداری لە 37 یاریدا كرد و توانی دە گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button