بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چوونی کێیزا بۆ چێڵسی پەیوەستە بە یاریزانێکی بلووزەوە

رەحیم ستێرلینگ لەناو هاوکێشەکەدایە

Yariga App

یاریگا –

یانەکانی چێڵسی و یوڤێنتوس چاوەڕێی گڵپۆپی سەوزی یەکترن و هەردوو یاریزان فێدێریکۆ کێیزا و رەحیم ستێرلینگیش لە هەمان دۆخدان لەگەڵ یانەکانیان.

لە میانی یارییە دۆستانە ئامادەکارییەکان بوو کە تیاگۆ مۆتا بە فەرمی رایگەیاند فێدێریکۆ کێیزا لە پلانەکانیاندا نابێت بۆ ئەم وەرزە و بە بانبهێشتنەکردنی بۆ یارییەکان، دەرگای چوونەدەرەوەی لێکردەوە.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە جیانلوکا دی مارزیۆی رۆژنامەنووسی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی دەیەوێ گرێبەست لەگەڵ کێیزا واژۆبکات بەڵام سەرەتا دەیانەوێ دەستبەرداری ستێرلینگبن.

لەولاشەوە دۆخی رەحیم زۆر جیاوازتر نییە لە فێدێریکۆ، بەوپێیەی ئەویش بۆ یەکەم یاریی وەرزەکە لەلایەن ئینزۆ مارێسکای راهێنەرەوە بانگهێشت نەکرا بۆ رووبەڕووبوونەوە قورسەکەی مان سیتی کە 0-2 بە میوانەکەیان دۆڕاند.

ئەگەرچی دوای یارییەکە راهێنەرە ئیتاڵییەکە ناچاربوو بۆ وەڵامدانەوەی نوێنەرەکانی ستێرلینگ روونکردنەوە بدات:

بۆچی رەحیم ستێرلینگ لە پێکهاتەی چێڵسی دوورخرابووەوە؟ راهێنەرەکەیان وەڵام دەداتەوە

کێیزا کە ساڵی 2022 لە فیورێنتیناوە گواسترایەوە یوڤێنتوس، بە یەکێک لە رەگەزە دیار و کاریگەرەکانی ئەو یانەیە دادەنرێت. وەرزی رابردوو لە سێریائەی لە 33 یارییدا توانی 9 گۆڵ بکات لەگەڵ دوو ئەسیست.

ماوەیەکیشە دەنگۆ هەیە خانمەپیرەکە چاوی لە تواناکانی ئەو یاریزانە ئینگلیزیەیە کە وەرزی رابردوو لە 31 یاری پرێمەرلیگدا بەشداریی 12 گۆڵی کرد (8 گۆڵ و 4 ئەسیست).

ئێستا زەمینە بۆ هەردوو یانە لەبارە بۆ دەستکەوتنی یاریزانی دڵخوازی خۆیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button