ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

تەواو؛ لێستەر سیتی یاریزانێکی تۆتنهام دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئۆلیڤەر سکیپ تۆتنهام جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە لێستەر سیتی دەکات.

تۆڕی سکای سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ئۆلیڤەر سکیپ بە سەرکەوتووی پشکنینەکانی پزیشکی بۆ کراوە و بەمزووانە بەشێوەیەکی فەرمی لێستەر گواستنەوەی یاریزانەکە رادەگەیەنێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای، لەبەرامبەر گواستنەوەی یاریزانە تەمەن 23 ساڵانییەکە، لێستەر سیتی بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ بە تۆتنهام دەدات، 20 ملیۆن بەیەکجاری و 5 ملیۆنی دیکەش بەشێوەی زیادکراو دەبێت.

بەرگریکارە ئینگلیزەکە کە ئەکادیمیای سپێرز پێگەیشتووە، بە درێسی یەکەمی یانەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 106 یاریی کردووە، گۆڵێکی کردووە و دوو گۆڵیشی دروستکردووە.

ئەمشەو کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر لێستەر سیتی لە یەکەم یاریی وەرزی نوێی پرێمەرلیگ لە یاریگای کینگ پاوەر میوانداری تۆتنهام دەکات، یەکەم یاریی سکیپ لەگەڵ یانە نوێیەکەی بەرامبەر یانەی پێشووی دەبێت.

ئۆلیڤەر سکیپ بەرامبەر ئێریک دایەر

بابەتی زیاتر

Back to top button