دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترینیاریگا

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ هیلال بۆمبێکی گەورە دەتەقێنێتەوە و چێڵسیش پەیامی بۆ ناپۆلی ناردووە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

وۆڵڤز لە گواستنەوەی گۆڵپارێزی ئارسیناڵ نزیکە، یوڤێنتوس داوای ئەستێرەیەکی ئینگلیزی دەکات، کایڵ وۆڵکەر و جواو کانسێلۆ بەرەو سعوودیە…

رەحیم ستێرلینگ، هێرشبەری چێڵسی بووەتە ئامانجی نوێی یوڤێنتوس – دەیلی مەیڵ

هیلال هەموو هەوڵێکی بۆ گواستنەوەی کایڵ وۆڵکەر و جواو کانسێلۆ خستووەتەگەڕ – گاردیان

وۆڵڤز ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی ئارۆن رامسدەیڵ پێشکەشی ئارسیناڵ کردووە – ئاتلێتیک

چێڵسی بە ناپۆلی راگەیاندووە، بە کەمتر لە 40 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری رۆمێلو لوکاکو نابن – بێن جەیکۆبس

مانچێستەر سیتی چاوی لە دووبارە گواستنەوەی ئیلکای گوندۆگان، یاریزانی بارسێلۆنایە – ئاتلێتیک

ریال سۆسیداد ئامادەنییە بەهای میکێل مێرینۆ کەمبکاتەوە و داوای ئۆفەرێکی باشتری لە ئارسیناڵ کردووە – میرەر

ئەهلی زۆر لە گواستنەوەی ئیڤان تۆنی، هێرشبەری برێنتفۆرد نزیکبووەتەوە، یانە سعوودییەکە ئامادەیە بڕی 50 ملیۆن پاوەند خەرجبکات – تایمز

فولهام دەیەوێت ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی یواخیم ئاندێرسن، یاریزانی کریستال پاڵاس و سکۆت ماکتۆمینای، یاریزانی مانچێستەر یونایتد پێشکەش بکات – سکای سپۆرتس

ئارسیناڵ ئۆفەرێکی فەرمی نۆتینگهام فۆڕێستی بۆ گواستنەوەی ئێدی ئێنکێتیا رەتکردەوە – سەن

نیوکاسڵ یونایتد پێی وایە دەتوانێت گرێبەست لەگەڵ مارک گێی، بەرگریکاری کریستال پاڵاس واژۆ بکات، لە هەمان کاتدا چاودێری جۆ گۆمێز، بەرگریکاری لیڤەرپوول و تریڤۆ چالۆبا، بەرگریکاری چێڵسی دەکات – I

مانچێستەر یونایتد تاوەکو دوا رۆژی گواستنەوەی یاریزانان چاوەڕێی مانوێل یوگارتی، یاریزانی پاریس سانجێرمان دەکات – گاردیان

جیۆڤانی لۆ سێلسۆ، یاریزانی تۆتنهام سەرنجی یانەکانی ئاستۆن ڤیلا، ریال بێتیس و رۆما راکێشاوە – ئێکسپرێس

ئێڤەرتن ئامادەیە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ وەک مەرجی هەڵوەشاندنەوەی ئالیسن سانتانا، هێرشبەری ئاتلێتیکۆ مینێرۆ خەرج بکات – گڵۆبۆ

نۆتینگهام فۆڕێست چاوی لە پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی نوێ بە سانتیاگۆ خیمینێز، هێرشبەری فاینۆردە، ئۆفەری یەکەم (21.3 ملیۆن پاوەند) رەتکرابووەوە – ئاتلێتیک

وۆڵڤز لە نزیکەوە چاودێری ئانێل ئەحمەدۆزیچ، یاریزانی شێفیڵد یونایتد و بۆسنیا دەکات – فووتبۆڵ ئینسایدەر

بابەتی زیاتر

Back to top button