ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ناپۆلی بە 30 ملیۆن یۆرۆ هێرشبەرێکی بەڕازیلی دەگوازێتەوە ریزەکانی

Yariga App

یاریگا –

ناپۆلی بە 30 ملیۆن یۆرۆ هێرشبەرێکی بەڕازیلی دەگوازێتەوە ریزەکانی و لە چەند کاتژمیری داهاتوو دەگاتە ئیتاڵیا.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی رایگەیاندووە، داڤید نێرێس هێرشبەری بەڕازیلی بێنفیکای پۆرتوگاڵییەوە بەرامبەر 30 ملیۆن یۆرۆ روودەکاتە ریزەکانی ناپۆلی ئیتاڵی، ئەمڕۆ ئەو هێرشبەرە 27 ساڵانە دەگاتە ئیتاڵیا و سبەی پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی بەفەرمی واژۆ لەسەر گرێبەستەکەی بکات.

بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان پاداشتە داراییەکانی دەستکەوت و ئاستی هێرشبەرە بەڕازیلییەکە لە ناپۆلی بەشێک دەبێت لەو 30 ملیۆن یۆرۆیەی وەکو نرخی گرێبەستی یاریزانەکە دانراوە، کە چاوەڕێ دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو بگاتە شاری ناپۆلی.

نێرێس کە لە بۆرسەی یاریزانان نرخەکەی 25 ملیۆن یۆرۆیە، لەگەڵ بێنفیکا لە 83 یاری 17 گۆڵ و 16 ئەسیستی کردووە، پێشتریش لە ریزەکانی ئەیاکس ئامستەردامی هۆڵەندی لە 180 یاری 47 گۆڵ و 41 ئەسیستی کردبوو.

وەرزی رابردوو هێرشبەرەکەی بێنفیکا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 35 یاری 5 گۆڵ و 10 ئەسیستی کرد، کە پێشتر لە ریزەکانی شاختار دۆنێتسکی ئۆکراینیش یاریی کردووە و لە ریزی یانەی ساوپاولۆی بەڕازیلی پێگەیشتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button