ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

موسا فۆفانا: ئاشقی میلانم و تەنها ئەو یانەیەم دەویست

Yariga App

یانەی ئەیسی میلان بەفەرمی گواستنەوەی موسا فۆفانای  راگەیاند و لە یەکەم لێدوانیدا ئەو یاریزانە دەڵێت سەرەڕای دواکەوتنی گرێبەستەکە بەڵام هەرگیز هیچ گومانێکی نەبووە لەوەی تەنها ئەو یانەیەی ویستووە.

فۆفانا لە پریمەرلیگەوە لەلایەن مانچێستەر یونایتد و چەند یانەیەکی دیکە داواکرابوو، بەڵام پارەیەکی زیاتری رەتکردەوە لەپێناو رۆسۆنێری. ئەمڕۆش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی

میلان یانەیەکی زۆر ناسراوەلە فەڕەنسا، ئەوان بیرۆکەکەی خۆیان بە روونی بۆ داهاتوو خستە روو وە هەموو شتێک بە باشی چووە پێش. من هەر هاوینی رابردوو بیرم لە پەیوەندیکردن بە میلان کردبووەوە بەڵام دواتر بڕیارمدا بۆ وەرزێکی دیکە لەوێ بمێنمەوە. هەرگیز گومانم لەوە نەبوو کە دوای جێهێشتنی مۆناکۆ دەمەوێت یاری بۆ میلان بکەم، وە ترسی سەرگرتنی گواستنەوەکەم نەبوو تەنها زۆر بەپەرۆش بووم زوو بگەمە ئێرە”.

فۆفانا لە هێڵی بەرگری یاری دەکات و گواستنەوەکەی لە بەرامبەر بە 23 ملیۆن یۆرۆی جێگیر و دوو ملیۆنی گۆڕاو ئەنجامدراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button