ئیسپانیاگرنگترین

ئانچێلۆتی پلانێكی نوێ بۆ یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌كات

به‌په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌رێیی وه‌رزی نوێ ده‌كه‌ین

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید باسی وه‌رزی نوێی خولی ئیسپانی ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌جۆش و خرۆشه‌وه‌ چاوه‌رێین.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئانچێلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید گوتی، بە جۆش و خرۆشه‌وه‌ دەست پێدەكه‌ین بۆ ئەوەی هەوڵبدەین پارێزگاری له‌ نازناوه‌كه‌ بكه‌ین، یارییەکانی بەرامبەر مایۆرکا هەمیشە قورس بوون، بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بهێنین دەبێت بجه‌نگین.

راهێنه‌ره‌ ئیسپانیه‌كه‌ گوتی، لە جامی سوپەری ئەوروپا بە پلانی 4-4-2 یاریمان کرد، له‌وانه‌یه‌ هەندێک گۆڕانکاری بكه‌ین، پێگەی بێلینگهام نەگۆڕاوە، لە ناوەڕاست یاری دەکات، هەروەها رۆڵی هاوشێوەی وەرزی رابردووی دەبێت لە هێرشبردندا.

لە درێژەی قسەکانیدا راشیگه‌یاند، ئەوەی من داوای دەکەم ئەوەیە، کە باشترینی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن، به‌ هەمیشە سەرنجم زۆر لەسەر کارکردنه‌ وەک تیم، یاریزانەکانیش دەبێت بە هەمان شێوە بیربکەنەوە.

له‌ باره‌ی رۆڵی ئێمپاپێ و كاریگه‌ری له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید داوای ژمارەیەکی دیاریکراوی گۆڵی لێكراوه‌؟ ئانچیلۆتی گوتی، نەخێر پێی ناڵێم دەبێت چەند گۆڵ تۆمار بکات، ئه‌و رۆلی گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌مان  ئه‌و تازە گەیشتووە و ئەرکی ئێمەش یارمەتیدانیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی خۆی لەگەڵمان بگونجێنێت، ئەو بەهرەمەندێکی ناوازەیە.

له‌ باره‌ی رۆیشتنی تۆنی كرۆس گوتی، بیری کرۆس دەکەین، بەڵام بەرامبەر ئاتاڵانتا شتەکان بە باشی بەڕێوەچوون، کرۆس یاریزانێکی تایبەت بوو، دۆزینەوەی یاریزانێکی وەک ئەو مەحاڵە، دەبێت خۆمان بگونجێنین، کاتێک یاریزانێک له‌ شوێنی ئەو یاریی ده‌كات، دەبێت زیاتر بیربکاتەوە چونکە ئەوە شتێکی نوێیە بۆ ئەو.

ئاماژەی بەوەشکرد،بەهۆی مۆندیالی یانه‌كانه‌وه‌ وەرزەکە زوو دەستیپێكرد، بەڵام لەم وەرزەدا بیر لەوە دەکەینەوە مۆڵەتی تاکەکەسی بدرێت بە یاریزانەکان، له‌وانه‌یه‌ بۆ ماوەی هەفتەیەک یاری نەکەن و  لەگەڵ خێزانەکانیان بچن بۆ پشوو، بەتایبەتی ئەوانەی  لەگەڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاتەکەیان بەشداری یارییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌كه‌ن، بۆیە ئێمە لەگەڵ تیمی پزیشکی و جەستەیی هەڵسەنگاندن دەکەین، دواتر بڕیار لەسەر ئەم پلانە دەدەین.

ئانچێلۆتی باسی گرێبه‌سته‌كانی  یانه‌كه‌ی كردوو گوتی، تیپه‌كه‌مان پێكهاته‌ی تەواو بووە، پێویست ناکات هیچ گرێبه‌ستێكی دیكه‌ بكه‌ین، پێمان وایە ئالابا بەخێرایی و بەباشی چاک دەبێتەوە، هەروەها یاریزانە لاوەکان ئامادەن، هەرچەندە بەختمان  لەگەڵ خوان مارتینێز كه‌ تووشی پێكان بوو باش نه‌بوو.

راهێنه‌ره‌ ئیتاڵیه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكرد، بەرامبەر ئاتاڵانتا، ئێمباپێ، ڤینیسیۆس، رۆدریگۆ و بێلینگهام بۆ یەکەمجار پێکەوە یارییان کرد و شتەکان بە باشی بەڕێوەچوون، ئه‌وان بە کوالێتی بەرز یاری ده‌كه‌ن.

له‌ كۆتاییدا گوتی، دەبێت لەم وەرزەدا رووبەڕووی هەمووان ببینەوە، کوالێتی تۆپی پێی ئیسپانیا روونە، نەک تەنها بەهۆی شێوازی یاریکردنیەوە، بەڵکو بەهۆی ئەوەی ئیسپانییەکان توانیان لە یارییەکانی ئۆڵێمپیاد و جامی نەتەوەکانی ئەوروپادا ببنه‌ پاڵه‌وان، ئاتلێتیکۆ مەدرید و بارسێڵۆنا خۆیان بەهێزتر کردووە، ئه‌مه‌ش ئه‌ركمان قورس ده‌كات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button