یاریگا –
بایرن میونشن بە راهێنەرایەتی ڤینسینت کۆمپانی یەکەم یاری وەرزەکەیان دەستپێکرد بەڵام ئەوەی تێبینی کرا لیۆن گۆرێتزکا لە پێکهاتەکەدا بوونی نەبوو.
گۆرێتزکا کە لەوەتەی ساڵی 2018 درێسی باڤارییەکان دەپۆشێت و وەک یەکێک لە رەگەزە دیارەکانی ئەو یانەیە لە هێڵی ناوەند پشتیپێدەبەسترا، وەرزی رابردوویش کە خراپترین وەرزیان بوو، لیۆن توانی لە 30 یاری بۆندسلیگا 6 گۆڵ بکات لەگەڵ 7 ئەسیست.
بەڵام وادیارە چیتر لە پلانەکانی راهێنەرە بەلجیکیەکەدا نابێت بۆ ئەم وەرزە. لە زاری کریستۆف فرێوندی بەڕێوبەری یانەکەشەوە ئەوە پشتڕاستکرایەوە کاتێ پێش یارییەکەی ئەمشەویان بەرانبەر ئوڵم لە جامی ئەڵمانی وتی
قسەمان لەگەڵ لیۆن کردووە و بۆمان روونکردووەتەوە کە لە پێگەکەی ئەودا کێبڕکێیەکی زۆر هەیە. هەر بۆیە دۆخەکە وەک ئەوەیە لەم ساتەدا. هەر ئەوەش هۆکاری ئەوەیە لە پێکهاتەکەی ئەمڕۆدا نییە.
کۆمپانی یەکەم تاقیکردنەوەی بە سەرکەوتووی تێپەڕاند کاتێک توانی 0-4 یارییەکە بباتەوە. بە دوو گۆڵ لەلایەن تۆماس مولەر، گۆڵێکی کینگسلی کومان و هاری کەین.
وەک دوێنێ یاریگانێت پشبەست بە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی ئەورووپا بڵاویکردەوە کە بۆ لەمەودا پرێس کۆنفرانسەکانی راهێنەر بە تەنیا کۆمپانی نابێت، بەڵکو بەڕێوبەر و ئەندامی بۆردی یانەکەیش ئامادەییان دەبێ بۆ چەند هۆکارێکی گرنگ. درێژەی لەم بابەتەی خوارەوەدا بخوێنەوە: