ئینگلتەراگرنگترین

جۆب بێڵینگهام بە کارێک کۆتایی بە هەموو دەنگۆیەکان هێنا

Yariga App

یاریگا –

جۆب بێڵینگهام کۆتایی بە هەموو دەنگۆیەکان هێنا و لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت.

سەروەختی گواستنەوەی جود بێڵینگهام لە دۆرتمۆندەوە بۆ ریاڵ مەدرید، دەنگۆی زۆر لە سەرچاوە جیاوازەکانی هەواڵ بڵاوکرایەوە گوایە شاهانەکانی ئیسپانیا ویستوویانە جۆبی برا بچووکی جود بگوازنەوە.

تۆزێ پێش ئێستا یانەی سەندەرلاند کە لە چامپیۆنشیپ یاریدەکات، لە رێگەی پلاتفۆڕمە فەرمییەکانی خۆیەوە نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە تەمەن 18 ساڵانەکەیان راگەیاند.

جۆب لە هاوینی 2023 لە بێرمینگهام سیتیەوە بە بڕە پارەیەکی ئاشکرانەکراو گواسترایەوە یانەی سەندەرلاند.

بە گوێرەی گرێبەستە نوێیەکە، ئەو یاریزانە تا هاوینی 2023 لە سەندەرلاند دەمێنێتەوە.

لە پەیامی دوای واژۆکردنی گرێبەستەکەی کە کورتکاراوەکەی ئەمەی خوارەوەیە، وتی

وا هەستدەکەم هێشتا کارێکی زۆر ماوە لەگەڵ سەندەرلاند ئەنجامی بدەم. پێموایە ئەم وەرزە دەتوانین شتانێکی گەورە بەدەستبهێنین.

هەنگاوی دوای سەندەرلاند کە ئەوکات تەمەنی دەبێت بە 21 ساڵ، دیار نییە بە شوێنپێی برا گەورەکەیدا دەڕواتە مەدرید یاخود شوێنێکی تر دەدۆزێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button