ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئێمباپێ: ریال مەدرید گه‌وره‌ترین و باشترین یانەی جیهانە

Yariga App

یاریگا –

دوای بردنه‌وه‌ی نازناوی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا كلیان ئێمباپێ رایگه‌یاند ریال مه‌درید گه‌وره‌ترین و باشترین یانه‌ی جیهانه‌.

شه‌وی رابردوو لە جامی سوپەری ئەوروپا، ریال مه‌درید له‌ ئاتاڵانتای برده‌وه‌و نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا،  کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید لە یارییەکە گۆڵی دووه‌می كرد.

ئێمباپێ لە هەژماری خۆی له‌ پلاتفۆرمی ئێكس، چوار وێنەی ئاهەنگگێڕان بە نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا بڵاوکردۆته‌وه‌، یەکەمیان لەگەڵ هاوڕێ فەرەنسییەکانی فێرلاند مێندی و کاماڤینگا و چۆامینیه‌، دووەمیشیان لەگەڵ ڤینیسیۆس و بێلینگهامه‌، جگە لە دوو وێنەی دیكه‌ لەگەڵ جامی سوپەری ئەوروپا .

کیلیان نووسیویەتی، یەکەم نازناو لەگەڵ باشترین یانەی جیهان با برۆین زیاتر بەدەست بهێنین.. هالا مەدرید.

ئێمباپێی (25 ساڵ) هاوینی ئەمساڵ لە پاریس سانجێرمانەوە بەبێ بەرامبەر  په‌یوه‌ندی به‌ ریال مەدرید کرد،یەکەم گۆڵی خۆی بە درێسی شاهانە كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button