ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆرنمس شوێنگرەوەی سۆلانکێ دەستنیشان دەکات

هێرشبەرە ئینگلیزییەکە دەیەوێت سەرەکی بێت

Yariga App

یاریگا –

بۆرنمس یەکێکە لەو یانانەی گرنگی بە ئێدی ئێنکێتیا، هێرشبەری ئارسیناڵ داوە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، دوای کشانەوەی ئۆڵێمپیک مارسیلیا لە کێبڕکێی گواستنەوەی ئێنکێتیا، ئێستا چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ چاودێری یاریزانەکە دەکەن.

بۆرنمس بەدوای شوێنگرەوەی دۆمینیک سۆلانکێ دەگەڕێت، کە لە چەند رۆژی رابردوودا پەیوەندی بە تۆتنهام هۆتسپێرزەوە کرد.

مارسیلیا لەسەرەتای بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا گرنگی بە ئێنکێتیا دابوو، بەڵام ئەمڕۆ رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، مارسیلیا لە گواستنەوەی ئێلیێ واهی، هێرشبەری لانس نزیکە و لە ململانێی ئێنکێتیا دەکشێتەوە.

ئێنکێتیا دەیەوێت بەشێوەیەکی سەرەکی یاری بکات و لە ئارسیناڵ ئەم دەرفەتەی بۆ ناڕەخسێت، بۆیە جێهێشتنی یانە لەندەنییەکەی کردووەتە کاری لە پێشینەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button