ئینگلتەراگرنگترین

ڤان دایک: بۆ وەرزی نوێ پێوویستمان بە چەند گرێبەستێكە

Yariga App

یاریگا –

ڤێرجیڵ ڤان دایك، ئەستێرەی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی باس لە ئامادەكارییەكانی یانەكەی بۆ یارییەكانی وەرزی نوێ دەكات.

لە كۆتا یاری ئامادەكارییان بۆ وەرزی نوێ لیڤەرپوول بە بێ گۆڵ لەگەڵ لاس پاڵماس یەكسان بوو.


ڤان دایك لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە ئیندیپێندێنت بڵاوكردووەتەوە گوتی:

ئەوە دیارە كە لە ماوەی داهاتوودا دەبێت چەند گرێبەستێك واژۆ بكەین، پێموایە یانەكە لە پشتەوە كار دەكات.

متمانە و بڕوای تەواوم بە یانەكە هەیە، باشترین كار دەكەن و بەهێزترین پێكهاتە درووست دەكەن، بۆئەوەی كێبڕكێ لە بردنەوەی سەرجەم نازناوەكان بكەین.

دەربارەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ لیڤەرپوول، ڤان دایك گوتی:

تا ئێستا هیچ پێشكەوتنێك لە یانەكەوە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەم نەبووە.

لە ساڵی 2017 ڤان دایك لە ریزەكانی ساوسامتنەوە بە بەهای 84 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد.

گرێبەستەكەی ڤان دایك لەگەڵ رێدز لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button