ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ بۆڕووسیا دۆرتموند هێرشبەرێک دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

بۆڕووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی گرێبەستی ماکسیمیلیان بایر یەکلایی دەکاتەوە.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلاتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، دۆرتموندی گرێبەستی ماکسیمیلیان بایری هێرشبەری یانەی هۆفنهایمی یەکلایی کردووەتەوە و هەردوو یانە لەسەر هەمووشتێک رێککەوتوون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان، گرێبەستی هێرشبەرە ئەڵمانییەکە لەگەڵ زەردەواڵەکان بۆ ماوەی پێنج وەرز و تا هاوینی 2029 دەبێت، تێچووی گرێبەستەکەش 30 ملیۆن یۆرۆیە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، سبەی دووشەممە یاریزانە تەمەن 21 ساڵانییەکە لە دۆرتموند پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت، دواتریش واژۆ لەسەر پەڕاوەکانی گرێبەستەکە دەکات.

ماکسیمیلیان لە وەرزی رابردوو لە 33 یاریی بۆندسلیگا 16 گۆڵی بۆ هۆفنهایم کرد و 3 گۆڵیشی دروستکرد. لە یۆرۆپالیگیش لە 2 یاریی 2 گۆڵی کرد و گۆڵێکی دروستکرد.

هەر لەم مێرکاتۆیا نیکلاس فولکروگ دۆرتموندی جێهێشت و پەیوەندی بە وێستهام یونایتد کرد، ماکسیمیلیانی لاو دەبێت بە شوێنگرەوەی هێرشبەرە 31 ساڵانییەکە

بابەتی زیاتر

Back to top button