ئینگلتەراگرنگترین

پێپ گواردیۆلا ستایشی ئاستی ئێدەرسن دەكات

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی باس لە بردنەوەكەیان بەرامبەر مانچێستەر یونایتد و لێدانە یەكلاكەرەوەكەی ئێدەرسن دەكات.

دوێنێ لە یاری قەڵخانی خێرخوازیی ئینگلتەرا مانچێستەر سیتی و مانچێستەر یونایتد رووبەرووی یەك بوونەوە، یارییەكەش بە بردنەوەی سیتیزن بە لێدانی یەكلاكەرەوە كۆتایی هات.

ئێدەرسن چوارەم لێدانی یەكلاكەرەوەی سیتیزنی بە شێوەیەكی نایاب جێبەجێ كرد و توانی گۆڵ تۆمار بكات.


لە دوای یارییەكە پێپ گواردیۆلا گوتی:

دەستپێكردنی وەرزی نوێ بە بردنەوەی نازناوێك زۆر باشە، ئێمە دڵخۆشین كە نازناوێكمان بەرامبەر ركابەرێكی قورس بەدەستهێناوە،  چێژم لە یارییەكە وەرگرت.

مانچێستەر یونایتد لە سەرەتاوە یارییەكی زۆر باشیان ئەنجامدا، لە سەرەتاوە هەوڵماندا گۆڵ بكەین بەڵام شكستمان هێنا، لە كۆتا خولەكەكاندا گۆڵی یەكسان بوونمان كردەوە.

ئامانجی ئێستامان بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ نییە، سەرنجمان لەسەر سەرجەم یارییەكانە بۆ ئەوەی بردنەوە بەدەست بهێنین، چاوەڕوانی گەڕانەوەی تەواوی یاریزانەكانین.

ئێدەرسن هاوشانی هەریەك لە ئێرلینگ هالاند و كێڤن دی برۆین باشترین جێبەجێكەری لێدانی سزایە لە یانەكە، لە یارییەكەی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد زۆر شتم بینی كە دڵخۆشی كردم و چەند هەڵەشمان هەبوو كە دەبێت چاكیان بكەین.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی شەممەی داهاتوو لە یەكەم یاری وەرزی نوێی پرێمەرلیگ مانچێستەر سیتی رووبەڕووی چێڵسی ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button