ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سانچێز دوای 13 ساڵ دەگەڕێتەوە یانەیەک

هێرشبەرەکەی چیلی برسی بردنەوەیە

Yariga App

یاریگا –

ئەلێکسیس سانچێز، هێرشبەری چیلی لە پەیوەندیکردن بە یودینێزی نزیکبووەتەوە.

رۆژنامەی توتۆسپۆرت بڵاویکردووەتەوە، لەدوای جێهێشتنی ئینتەر میلان، ئێستا سانچێز بێ یانەیە و یودینێزی، ئۆفەرێکی یەکساڵەی پێشکەشکردووە، لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ ساڵێکی دیکە.

سانچێز لە ساڵانی نێوان 2008 تاوەکو 2011 یاری بۆ یودینێزی کردووە، دواتر خۆی وەک یاریزانێکی گەورە لەگەڵ بارسێلۆنا و ئارسیناڵ و ئینتەر میلان سەلماند.

ئەستێرە چیلییەکە 112 یاری بۆ یودینێزی کردووە، لەو یارییانەدا 21 گۆڵ و 20 ئەسیستی هەبوو. هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەی چیلیش لە کۆی 166 یاریدا، 51 گۆڵی هەیە و گۆڵکاری مێژوویی وڵاتەکەیەتی.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، یودینێزی نزیکترین یانەیە لە سانچێز و چەند رۆژێکە لە شارەکەیە.

پێشبینی دەکرێت سێشەممە سانچێز بە فەرمی ببێتە یاریزانی یودینێزی و دوای 13 ساڵ جارێکی دیکە دەبێتە سەرەڕمی یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button