ئۆڵێمپیادی پاریسگرنگترین

ئیمان خلێف لە نان فرۆشتنەوە بۆ بردنه‌وه‌ی مێدالیای زێر

Yariga App

یاریگا –

ئیمان خلێف یاریزانی بۆکسێنی جەزائیری لە ئۆڵۆمپیادی پاریس 2024 میدالیای زێڕی بۆکسێنی بەدەستهێنا، دوای چەندین ساڵ لە فرۆشتنی نان لە تەمەنی منداڵیدا و رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگی لە ژیانی وەرزشیدا.

خەلیف سه‌ره‌تایی كاروانی وه‌رزشی به‌ یاریی تۆپی پێ ده‌ستی پێكرد، بەو پێیەی وه‌ك عه‌شق سه‌یری تۆپی پێی ده‌كرد، دواتر راهێنه‌رێكی له‌ قوتابخانه‌ چه‌ند جارێك ئامۆژگاری ئیمان ده‌كات یاریی بۆكسێن بكات، به‌ڵام راهێنه‌ره‌كه‌ی ئاگاداری ئەوە نەبوو کە ئەو کچە  پاره‌ی نه‌بووه‌، بچێته‌ هۆڵ مه‌شق و راهێنان بكات.

ئیمان لە چاوپێکەوتنێکی پێشووی لەگەڵ رۆژنامەی سەنی بەریتانی ئاشکرایکرد، کە لە منداڵیدا بە تۆپی پێ دەستی بە وەرزش کردووە، بەتایبەتی کە باوکی بە یارییەکی دڵخوازی خۆی زانیوە، بەڵام راهێنەرێکی قوتابخانەکەی داوای لێکردووە دەست بە یاری بۆکسێن بکات ئه‌مه‌ش بەهۆی پێکهاتەی جەستەیی .

ئیمان خاوه‌ن مه‌دالیای زێری ئۆلیمپیادی پاریس له‌ یاریی بۆكسێن دانی بەوەداناوە کە ناچار بووە نان بفرۆشێت و قاپ له‌ چێشتخانه‌كان كۆبكاته‌وه‌ و بشوات، له‌ پێناو ئه‌وه‌ی  پاره‌ی ده‌ست بكه‌وێت گەشت بکات بۆ ئەو شوێنانەی وانەکانی بۆکسێن وەربگرێت، ئەمەش دوای نزیکەی دوو دەیە سوودی هەبووە و لە ساڵی 2024 میدالیای زێڕی بۆکسێنی به‌ده‌ستهێنا.

ئازارەکانی خلێق بۆ گه‌یشتن به‌ خه‌ونه‌كه‌ی زۆربوون، لە پاڵاوتنەکانی بۆکسێنی جیهانی ساڵی رابردوو دوورخرایه‌وه‌،‌ بە گوتەی رێکخەرانی بۆکسێن ئه‌و پێكهاته‌ی جه‌سته‌ی پیاوه‌ نه‌ك ئافره‌ت، ئه‌مه‌ش یاریزانه‌كه‌ی نیگه‌ران كرد، به‌ڵام كۆڵی نه‌دا.

له‌ ئۆڵێمپیادی پاریس تووشی هێرشێكی زۆر بوو، دوای ئه‌وه‌ی یاریزانی ئیتاڵی ئەنجێلا کارینی، لە قۆناخی یەکەمدا به‌ دوو لێدان به‌رامبه‌ر كچه‌ یاریزانه‌ جه‌زائیرییه‌كه‌ كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ گوتی، ده‌بێت رێكخه‌رانی ئۆلێمپیاد لێكۆلینه‌وه‌ بكه‌ن من به‌رامبه‌ر ئافره‌ت یارییم نه‌كردووه‌، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان لێكه‌وته‌وه‌، به‌ڵام كچه‌ ئیتاڵیه‌كه‌ هه‌ر زوو داوای لێبوردنی كرد.

دوای دوورخستنه‌وه‌ی یاریزانه‌ ئیتاڵیه‌، جۆرجیا مێلۆنی،  سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، گوتی، پێموایە ئەو یاریزانانه‌ی تایبەتمەندی بۆماوەیی پیاوانیان هەیە، نابێت ڕێگەیان پێبدرێت بەشداری پێشبڕکێکانی ئافرەتان بکەن، له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ش ره‌خنه‌ی زۆر له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا گیرا.

هەروەها دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی ئێستای ئەمریکا گوتی، پیاوان لە کێبڕکێی ئافرەتان دوور دەخەمەوە.

سەبارەت بە مامەڵەکانی لەگەڵ ئەو هەڵمەتەی لە چەند رۆژی رابردوو رووبەڕووی بووەتەوە، كچه‌ یاریزانه‌ جه‌زائیریه‌كه‌ ده‌ڵێت، تیمێکی تایبەت لە لێژنەی ئۆڵۆمپیاد هەیە بەدواداچوونم بۆ دەکات و ئەوەی پێویست بێت ده‌یكات.

هه‌روه‌ها گوتیشی، ئەمە پرسێکە بۆ کەرامەت و شەرەفی هەموو ژنێک، ساڵانێکە من یاریی ده‌كه‌م و تەواوی خەڵک من دەناسن، زۆر دژایه‌تیم ده‌كرێت به‌ڵام من خودام هەیە.

باوکی ئیمان، بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوت، کچەکەم کچێکی بەئەدەب و بەهێزە، من پەروەردەم کردووە بۆ ئەوەی کار بکات و بوێر بێت، ئەویش ئەو بەهێزەی هەیە.

له‌ ئۆلێمپیادی پاریس، هیچ یاریزانێكی بۆكسێن نه‌یتوانی رێگری له‌ ئیمان بكات و مێدالیای زێری ئۆلێمپیادی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام كاردانه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م یاریزانه‌ كۆتایی نه‌هاتووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button