ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هێرشبەرە کوردەکەی پرێمەرلیگ پەیوەندی بە شتوتگارت دەکات

ئونداڤ دەگەڕێتەوە بۆندسلیگا

Yariga App

یاریگا –

شتوتگارت نزیکە لە گواستنەوەی دەنیز ئونداڤ، هێرشبەری کوردی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و برایتن.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، شتوتگارت ئامادەیە بڕی 28 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی ئونداڤ خەرجبکات.

بڕیارە یاریزانە کوردەکەی باکووری کوردستان، گرێبەستێک بۆ ماوەی سێ ساڵ لەگەڵ شتوتگارت واژۆ بکات. ئونداڤ وەرزی رابردوو بە خواستن یاری بۆ شتوتگارت کرد و هێشتا دوو ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ برایتن ماوە.

هێرشبەرەکەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە وەرزی رابردوودا 18 گۆڵ و 10 ئەسیستی لەگەڵ شتوتگارت لە کۆی 30 یاریدا هەبوو.

ئونداڤ لە ساڵی 2022 لە سەینت جیلواسی بەلجیکییەوە پەیوەندی بە برایتن کرد. لە یەکەم وەرزیدا لە پرێمەرلیگ پێنج گۆڵی لە 22 یاریدا کرد.

ئونداڤ بانگهێشتی یۆرۆی 2024 کرابوو و تەنیا وەک یاریزانی یەدەک، بەشداری لە یارییەکەی بەرامبەر هەنگاریا کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button