ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

تەواو؛ کورت زوما وێستهام یونایتد جێدەهێڵێت

هەمووشتێک کۆتایی هاتووە

Yariga App

یاریگا –

کورت زومای فەرەنسی و بەرگریکاری وێستهام یونایتد پەیوەندی بە خولی ئیماراتی دەکات.

تۆڕی سکای سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بۆ گواستنەوەی زوما، یانەی شەباب ئەهلی ئیماڕاتی لەگەڵ وێستهام یونایتد رێککەوتووە و بەرگریکارە فەرەنسییەکە پەیوەندی بە خولی ئیماراتی دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرت، لەماوەی 24 بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو گرێبەستەکە بەتەواوی یەکلایی دەکرێتەوە و زوما دەبێتە یاریزانێکی نوێی یانە ئیماڕاتییەکە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای، ئەمڕۆ یاخود سبەی، یاریزانە تەمەن 29 ساڵانییەکە لە دوبەی پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت.

زوما لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ هامەرز بەسەردەچێت، ئامادەنەبوو گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، بۆیە بەناچاری یانەکەی دەستبەرداری بوو.

کورت لە هاوینی 2021 بەبڕی 35 ملیۆن یۆرۆ لە چێڵسییەوە پەیوەندی بە وێستهام کرد. بە درێسی یانەکەی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 103 یاریی کردووە، 6 گۆڵی کردووە و 1 گۆڵیشی دروستکردووە، نازناوێکی کۆنفرانسلیگیشی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button