ئیسپانیاگرنگترین

یوێفا دوو ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیای سزادا

''گوتنەوەی دروشمی سیاسیی قەدەخەیە''

Yariga App

یاریگا –

یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا رۆدری و ئالڤارۆ مۆڕاتا، یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیسپانیای بەسڕکردن بۆ یەک یاریی سزادا.

لە دوای بەدەستهێنانی نازناوی یۆرۆی 2024 و گەڕانەوەی شاندی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ مەدرید و ئاهەنگگێڕانیان لە ناوەڕاستی شارەکە، رۆدری و مۆڕاتا بە گوتنەوەی دروشمی سیاسی دژی گیبرالتار تۆمەتبار کران.

دوو رۆژ دوای ئاهەنگگێڕانەکە، یوێفا دەستی بە لێکۆڵینەوەکان کرد و دواجار مۆڕاتا و رۆدری بە تۆمەتی ‘شکاندنی بنەماکانی هەڵسوکەوتی گشتی’ بۆ ماوەی یەک یاری سزادران. شکاندنی بنەماکان چەندین بابەتی جیاواز دەگرێتەوە لەوانە، بەکارهێنانی بۆنەکانی وەرزشی بۆ بانگەشەی سیاسی.

رۆدری و مۆراتا رۆڵێکی باڵایان لە سەرکەوتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یۆرۆی 2024 گێڕا و ئەستێرەی مانچێستەر سیتی بە باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتییەکەش دەستنیشانکرا.

لە ئاهەنگەکاندا رۆدری و مۆڕاتا دروشمێکیان لە دژی گیبرالتار گووتەوە

ئیسپانیایە، گیبرالتار ئیسپانیاییە.

گیبرالتار دەکەوێت باشووری ئیسپانیا، بەڵام ماوەی 300 ساڵە لە ژێر کۆنتڕۆڵی بەریتانیاییە و بە خاکی میرنشینەکە دەناسێندرێت.

هەرچەندە ئیسپانیا چەندین جار داوای گەڕاندنەوەی دەسەڵاتی گیبرالتاری بۆ خۆی کردووە، بەڵام بەریتانیا بە هیچ شێوەیەک ئامادەنەبووە دەستبەرداری شوێنە ستراتیجییەکە ببێت.

بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان ئیسپانیا و بەریتانیا، یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا تاوەکو ساڵی 2013 ئامادەنەبوو هەڵبژاردەی گیبرالیتار بناسێنێت و فیفاش لە ساڵی 2018 هەڵبژاردەکەی بە فەرمی ناساند و بەشداری پاڵەوانیەتییەکانی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button