ئیسپانیاگرنگترین

جود بێڵینگهام وەڵامی کارلۆ ئانچێلۆتی دەداتەوە

جود لە پەیوەندییەکە تۆقیوە

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەی ریال مەدرید جود بێڵینگهام، بەشێوەیەکی تەنز ئامێز وەڵامی کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەکەی دەداتەوە.

یەکشەممەی رابردوو کارلۆ ئانچێلۆتی پەیوەندی بەو یاریزانەنە کردووە، کە سەرقاڵی بەسەربردنی پشووەکانیانن و نەگەڕاونەتەوە مەشقەکانی یانەکە، بەڵام بێڵینگهام وەڵامی پەیوەندیەکانی ئانچێلۆتی نەداوەتەوە.

راهێنەرە ئیتالییەکە بەشێوەیەکی گاڵتە ئامێز لەبارەی وەڵام نەدرانەوەی پەیوەندییەکەی گوتی؛

ئێمە لەگەڵ سەرجەم یاریزانەكان لە پەیوەندیداین، بەڵام دوێنێ لە بێڵینگهام توڕە بووم، پەیوەندیم پێوەی كرد، وەڵامی نەدامەوە، دواتر داوام لە ڤینیسیۆس كرد پەیوەندی پێوە بكات، کەچی راستەوخۆ وەڵامی دایەوە.

ئەستێرە ئینگلیزەکە لە ستۆری هەژماری ئینستاگرامی خۆی بەشێوەیەکی تەنز ئامێز وەڵامی لێدوانەکەی کارلۆی داوەتەوە، وێنەیەکی کاریکاتێری بڵاوکردووەتەوە، کە مۆبایلێکی بەدەستەوەیە و ئانچێلۆتی پەیوەندی پێوەی کردووە.

وێنەی کاریکاتێرەکە لە ستۆری ئینستاگرامی بێڵینگهام

ریال مەدرید لە ئەمریکا سێ یاری دۆستانەی بەرامبەر بارسێلۆنا، ئەیسی میلان و چێڵسی کرد، لە 14ـی ئەم مانگە و پاش هەفتەیەکی دیکە لە یاری سوپەری ئەوروپا رووبەڕووی ئاتاڵانتای ئیتاڵی دەبێتەوە.

جود بەهۆی پشووەکانی بەشداری یارییە دۆستانەکانی نەکرد، بەڵام شان بەشانی کیلیان ئێمباپێ بۆ یارییەکەی ئاتاڵانتا دەگەڕێتەوە و بەشداری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button