تایبەت بە یاریگا؛ هەولێر لەگەڵ هێرشبەرێکی خولی هۆڵەندی گەیشتووەتە رێککەوتن
دەیەوێت بەرگریکارێکی هەڵبژاردەی عێراق بگوازێتەوە ریزەکانی
یاریگا –
هەولێر لەگەڵ هێرشبەرێکی خولی هۆڵەندی گەیشتووەتە رێککەوتن و دەیەوێت بەرگریکارێکی هەڵبژاردەی عێراق بگوازێتەوە ریزەکانی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی هەولێر لەگەڵ بڵند ئازاد هێرشبەری کوردی هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراق گەیشتووەتە رێککەوتن، ئەو هێرشبەرە کوردە لە دێ گرافشاپی هۆڵەندییەوە بەرامبەر 90 ملیۆن دینار پەیوەندی بە ریزەکانی هەولێر دەکات.
یاریگا زانیویەتی، بڵند ئازاد دەیەوێت سەرنجی خیسۆس کاساس رابکێشێت و بانگهێشتی هەڵبژاردەی یەکەمی عێراق بکرێط، بۆیە رازی بووە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی هەولێر بکات و هەردوولا گەیشتوونەتە رێککەوتن، تەنیا چەند وردەکارییەکی کەم ماوە گرێبەستەکە رابگەیەنرێت.
جگە لە بڵند ئازاد، هەولێر دەیەوێت ئەحمەد عەلی بەرگریکاری کوردی هەڵبژاردەی عێراق بگوازێتەوە، کە ئەو بەرگریکارە لە خولی پلە دووی فەڕەنسی یاریی دەکات و پێشتر یانەی دهۆکیش لەسەر هێڵ بوو بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ریزەکانی.