ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید لە گواستنەوەی یاریزانێک كشایەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە گواستنەوەی كریستیان رۆمێرۆی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی تۆتنهام هۆتسبێری ئینگلیزی كشاوەتەوە.

رۆمێرۆ لە هاوینی ساڵی 2022 لە ریزەكانی ئاتڵانتاوە بە بەهای 52 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە تۆتنهامەوە كرد.

گرێبەستی بەرگریكارە 26 ساڵانەكە لەگەڵ تۆتنهام لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیاریەكانی سەرچاوە ئینگلیزیەكان، ریال مەدرید گرنگی بە گواستنەوەی رۆمێرۆ داوە و بۆ گواستنەوەی قسەی لەگەڵ تۆتنهام كردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، تۆتنهام بۆ دەستبەرداربوون لە تواناكانی بەرگریكارەكەی داوای 150 ملیۆن پاوەندی كردووە، بۆیە هەر زوو مەدرید لە گواستنەوەی یاریزانەكە كشاوەتەوە.

كریستیان رۆمێرۆ بە درێسی ئەرجەنتینەوە

وەرزی رابردوو رۆمێرۆ لەگەڵ تۆتنهام بەشداری لە  34 یاری كردووە و  توانیویەتی پێنج گۆڵ بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button