ئینگلتەرا

زانیاریی نوێ؛ ناوی کۆتا دوو پاڵێوراو بۆ راهێنەرایەتی ئینگلتەرا ئاشکرا کرا

Yariga App

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا نزیکە لە یەکلاکردنەوەی ناوی کۆتا بەربژێرەکان بۆ پڕکردنەوەی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەیان دوای ئەوەی گاریس ساوسگەیت پۆستەکەی چۆڵکرد لە دوای بێهیوابوونیان لە یۆرۆ کە دووەم جار بوو گەشتبوونە فیناڵ.

پێشتر یەکێتیەکە چەند ناوێکی لەسەر لیستی هەڵسەنگاندنەکانیان دانابوو کە تێیدا راهێنەرانی ناوخۆیی و بیانیی هەبوون. بەڵام وا دیارە خۆیان لە بڕیاردان لەسەر راهێنەری بیانی یەکلاکردووەتەوە و رۆژنامەی گاردیانی ئینگلیزی ئاشکرای کردووە هەریەکە لە تۆماس توخێل و ماوریسۆ پۆچەتینۆ بەهێزترین رکابەرەکان دەبن بۆ پێدانی پۆستە چۆڵەکە.

تۆخێلی ئەڵمانی دوای رۆیشتنی لە بایرن میونشن، هیچ ئۆفەرێکیتری قبووڵ نەکردووە و مانچێستەر یونایتد زۆرترین دەنگۆی لەسەر بوو بۆ دەستنیشانکردنی ناوبراو، بەڵام بە مانەوەی ئێریک تێن هاخ کۆتایی بە گرنگیدان بە تۆخێل هات.

هەرچی ماوریسۆی ئەرجەنتینیە، ئەویش دوای دوورکەوتنەوەی لە چێڵسی تا ئێستا خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە لەسەر وێستگەی داهاتووی.

ئەوەی راپۆرتەکەی گاردیان وەک گرفتێک باسی لێوەدەکات لەبەردەم هەر یەک لەو دوو پاڵێوراوەدا، رەنگە بابەتی داخوازییان بێت بۆ بڕی مووچەی ساڵانە کە پێشتر ساوسگەیت 5 ملیۆنی پاوەندی پێدەدرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button