ئۆڵێمپیادی پاریسگرنگترین

ئیمان خلێف مێدالیایەکی ئۆڵێمپیاد دەستەبەر دەکات

مستوەشێنە جەزائیرییەکە گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی ئۆڵێمپیادی پاریس

Yariga App

یاریگا –

ئیمان خلێف، مستوەشێنی جەزائیری سەرکەوتنێکی گەورەی لە یاریی مشتەکۆڵەی ئافرەتانی ئۆڵێمپیادی پاریس بەدەستهێنا.

سەرەڕای بوونی مشتومڕێکی زۆر لەسەر دروستی رەگەزی ئیمان، بەڵام لە یارییەکەی شەوی رابردوودا، دەیان جەزائیری بۆ پاڵپشتی ئیمان لە گۆڕەپانی مشتەکۆڵەکە ئامادەبوون.

ئیمان لە ئانا هامۆری، مستوەشێنی هەنگاری لە کێشی 65 کیلۆگرامی بردەوە، دوای یارییەکە چاوی پڕبوو لە فرمێسک و گریا.

خانمە بۆکسێنەرە ئیتاڵییەکە ‘لە ترسی ژیانی’ بەرامبەر بۆکسێنەرە جەزائیرییەکە کشایەوە

بەم بردنەوەیە، ئیمان مێدالیاییەکی دەستبەبەر کردووە، چونکە گەیشتووەتە قۆناخی پێشکۆتایی و لە ئەگەری دۆڕانیشی، مێدالیای بڕۆنز بەدەستدەهێنێت.

لە ماوەی رابردوودا، هێرشێکی زۆر کرایە سەر ئیمان و بە پیاوێکی مێینە ناوزەند دەکرا، بەڵام ئیمان لەسەر بیروباوەڕی خۆی بەردەوامە و خەریکە مێدالیایەک بەدەستدەهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button