ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆرنمس نرخی سۆلانکێی دەستنیشانکرد

تۆتنهام تاکە یانەی گرنگیپێدەرە

Yariga App

یاریگا –

تۆتنهام دەستبەرداری هیوای گواستنەوەی دۆمینیک سۆلانکێ، ئەستێرەی بۆرنمس نەبووە.

رۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێس بڵاویکردووەتەوە، بۆرنمس خۆی یەکلاییکردووەتەوە و ئامادەنییە بە کەمتر لە 60 ملیۆن پاوەند، دەستبەرداری هێرشبەری پێشووی لیڤەرپوول ببێت.

هەرچەندە بەهای سۆلانکێ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، بەڵام تۆتنهام لە کێبڕکێی گواستنەوەی نەکشاوەتەوە و خەریکی گفتوگۆیە.

لەلایەکی دیکەوە، لیڤەرپوول هیوادارە گواستنەوەکە رووبدات، چونکە بڕی 10 ملیۆن پاوەندی دەستدەکەوێت، ئەمەش بەهۆی گرێبەستی نێوان بۆرنمس و لیڤەرپوول لەبارەی سۆلانکێ.

گرێبەستی سۆلانکێ لە هاوینی ساڵی 2027 لەگەڵ بۆرنمس بەسەردەچێت و یانەکەی باشووری ئینگلتەرا، ئامادەیە بەپارەی گونجاو دەستبەرداری ببێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button