ئیسپانیا

پێدری گەڕایەوە مەشقەکانی بارسێلۆنا

Yariga App

پێدری گۆنزالێز ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی بارسێلۆنا گەڕایەوە سەر چیمەنی یاریگاکان.

پێدری لە گەرمەی یۆرۆدا تووشی پێکان هات و بەشداری نەکردەوە، پاش تێپەڕاندنی قۆناغەکانی چارەسەر و چاک بوونەوە، ئەمڕۆ پەیوەندی بە مەشقە سەرەتاییەکانی یانەکەی کردەوە.

هەرچەندە هێشتا زووە ئەو یاریزانە پەیوەندی بە مەشقە بە کۆمەڵەکان بکات بەڵام گەڕانەوەی بۆ سەر چیمەنی یاریگا، هەواڵێکی خۆشە بۆ هانسی فلیک کە لە ئێستادا بێ بەشە لە تواناکانی هەریەک لە ئانسو فاتی، فرەنکی دی یەنگ، گاڤی، ئاراوخۆ، پاو کوبارسی، ئێریک گارسیا و فێرمن لۆپێز. هەندێکیان بەهۆی پێکان و ئەوانی دیکەش بەهۆی پشوو یاخود یاری هەڵبژاردەکان.

سەرەتا ترسی ئەوە هەبوو پێدری لانیکەم شەش مانگ داببڕێت بەڵام پشکنینەکانی دواتر دەریان خست  زووتر لەو وادەیە دەگەڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button