بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەعێراقگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ ئیبراهیم بایش دەچێتە خولی سعوودی

دوای ئەیمەن حوسێن و عەلی جاسم دەبێتە سێیەم ئەستێرە لەم هاوینە لە قوە جەوییە بڕۆن

Yariga App

یاریگا –

ئیبراهیم بایش دەچێتە یانەی ریازی سعوودی و وەرزی داهاتوو لە خولی رۆشنی سعوودی یاریی دەکات.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، ئیبراهیم بایش یاریزانی قوە جەوییە لەگەڵ یانەی ریاز گەیشتووەتە رێککەوتن و بەمزووانە بەفەرمی یانە سعوودییەکە گواستنەوەی ناوەڕاستکارە عێراقییەکە رادەگەیەنێت، کە شەش ساڵە یاریی بۆ هەڵۆیەکانی بەغدا دەکات.

ئیبراهیم بایش دوای عەلی جاسم و ئەیمەن حوسێن دەبێتە سێیەم ئەستێرە لەم هاوینە ریزەکانی یانەی قوە جەوییە بەجێبهێڵێت.

بایش (24 ساڵان) شەش ساڵ لەمەوبەر لە زەوڕاوە روویکردە ریزەکانی قوە جەوییە و لەوەتەی ساڵی 2018 لەو یانەیە یاریی دەکات و ئێستا بەگوێرەی پێگەی ترانسفێر مارکێت لە بۆرسەی یاریزانان نرخی 550 هەزار دۆلارە.

جگە لە ئیبراهیم بایش چاوەڕێ دەکرێت وەرزی داهاتوو یوسف ئەمین ئەستیرەی کوردی هەڵبژاردەی عێراق لە خولی رۆشنی سعوودی یاریی بکات، ئەو یاریزانە کوردە نزیکە بچێتە ریزەکانی یانەی وەحدەی سعوودی.

بابەتی زیاتر

Back to top button