ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دۆرتموند یاریزانێکی گواستەوە و ئەستێرەیەکیش یانەکەی جێهێشت

لە ماوەی 1 کاتژمێر هاوکێشەکانی گۆڕی

Yariga App

یاریگا –

بۆڕووسیا دۆرتموند گواستنەوەی یان کۆوتۆ، بەرگریکاری مانچێستەر سیتی دووپاتکردەوە و نیکلاس فوڵکروگیش، یانەکە جێدەهێڵێت.

دۆرتموند لە بەیاننامەیەکدا، بەخێرهاتنی بەرگریکارە بەڕازیلییەکەی کرد و روونیکردەوە، تاوەکو هاوینی ساڵی داهاتوو، کۆوتۆ بە خواستن یاری بۆ زەردەواڵەکان دەکات و بژاردەی گرێبەستی هەمیشەییش باسکراوە.

بەر لە راگەیاندنی گرێبەستە نوێیەکە، دۆرتموند هەواڵی چوونە دەرەوەی نیکلاس فوڵکروگ، هێرشبەری ئەڵمانی بڵاوکردەوە، بەبێ ئەوەی باسی یانەی داهاتووی بکات، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکان، فولکڕوگ لە وێستهام یونایتد نزیکە.

کۆوتۆ یەکەم یاری نێودەوڵەتی لە ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی ساڵی 2023 لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل کرد و تاوەکو ئێستا چوار یاری نێودەوڵەتی هەیە. کۆوتۆ لە دوو وەرزی رابردوودا بە خواستن یاری بۆ جیڕۆنا کرد و خۆی وەک یەکێک لە باشترینەکانی لالیگا پیشاندا.

یاریزانی تەمەن 22 ساڵان، لە ساو پاولۆوە گەشتی زیورخی کرد و پشکنینی پزیشکی کرد، دواتر پەیوەندی بە کەمپی مەشقی دۆرتموندەوە کرد.

کۆوتۆ درێسی ژمارە 2 لەگەڵ دۆرتموند دەپۆشێت و ئەمڕۆ مەشقەکانی دەستپێدەکات.

کۆوتۆ لە ساڵی 2020 پەیوەندی بە مان سیتییەوە کرد، بەڵام بەهۆی بوونی رکابەری توند لەسەر پێکهاتەی سەرەکی، کۆوتۆ بە خواستن یاری بۆ جیڕۆنا کرد و یارمەتی یانە ئیسپانییەکەیدا، بگاتە چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button