عێراقکوردستان

شێروان کوردستان نزیکە گرێبەست لەگەڵ یانەیەکی بەغدا واژۆ بکات

Yariga App

یاریگا –

یاریزانی پێشووی یانەی نەوڕۆز شێروان کوردستان بەمزووانە پەیوەندی بە یانەیەکی بەغدا دەکات.

دوای وازهێنانی لە یانەی نەورۆز شێروان کوردستان سێ گرێبەستی پێشکەش کراوە، لە لێدوانێکی تایبەتدا شێروان بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند لە کاتی ئێستادا سێ گرێبەستم پێشکەش کراوە کە هەریەک لە یانەکانی کەرخ و دیالە و حدود بە فەرمی لە سەر هێلن بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو یارییان بۆبکەم، نزیکترین یانە کە تا ئێستا گفتوگۆ کانمان بە شێوەیەکی باش بەرەو پێشچووە یانەی حدودە، رەنگە لە چەند رۆژێکی نزیک بگەینە رێکەوتنی کۆتایی و وەرزی داهاتوو یاریی بۆ ئەو یانەیە بکەم لە خولی ئەستێرەکانی عێراق.

کوڕە گەرمیانیەکە بۆ ماوەی سێ وەرزە لە ریزی نەورۆز یاریی دەکات و لە پێشووتریش یاریی بۆ یانەکانی کفری و سلێمانی پێشمەرگەی سلێمانی و هەولێریش کردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button